riklam

راگەیەنراوی ناوخۆی هەرێم لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ

کوردستان 05:13 PM - 2020-03-29
.

.

ناوخۆی هەرێم رەتیدەكاتەوە قەدەغی هاتووچۆ تا 15ی نیسان درێژكرابێتەوەو رایدەگەیەنێت: بۆ درێژكردنەوەی چاوەڕێی وەزارەتی تەندروستی دەكەن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەبارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوە، رایدەگەیەنێت:تائێستا هیچ بڕیارێك لەسەر درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ نەدراوەو هەركاتێك وەزارەتی تەندروستی بەپێی پێویستی درێژكردنەوە یان نەكردنەوە ئاگاداری كردینەوەو ئەوكاتە بڕیاری لەسەر دەدرێت.

لە راگەیەنراوەكەیدا دەشڵێت: ئەو دەنگۆیانەشی بڵاوكراونەتەوە لەبارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ تا 15ی نیسانی داهاتوو رەتدەكەینەوەو پێویستە راگەیاندنەكان پشت بەسەرچاوە رەسمییەكان ببەستن.

PUKmedia 

 

6346346.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket