رێوره‌سمی ئاڵوگۆڕی پۆستی لێپرسراوێتی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی به‌رێوه‌چوو
ی.ن.ک 04:55 PM - 2020-03-29.
ئه‌مڕۆ 29 ی ئاداری 2020، له باره‌گای مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ژماره‌یه‌ك له‌كادیران ئاماده‌ی بوون، ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كه كرا‌و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وه‌ك لێپرسراوی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه ده‌ست به‌كاربوو.
له‌و رێوره‌سمه‌دا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سوپاسی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه‌ی كرد كه‌له‌ماوه‌ی رابردوودا هاوكاریی ته‌واویان كردووه بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانی، هاوكات پیرۆزبایی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی له‌لێپرسراوی نوێ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و داواشی كرد به‌گیانێكی یه‌كێتییانه‌وه كاربكات بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه و به‌رێوه‌بردنی كاروباره‌كان و خزمه‌تكردن به‌رێكخستن و كادرانی یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: هه‌مووان ده‌بێ درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی چه‌پكه‌گوڵه‌كه‌ی مام جه‌لال بین و كاربكه‌ین بۆ نوێبوونه‌وه‌ی زیاتری یه‌كێتی و خزمه‌تكردن به‌كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ، وتیشی وه‌ك چۆن له‌رابردوودا كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی مه‌كته‌بی ده‌ره‌وه بكه‌ینه چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی كادیر و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌تاراوگه، بۆ قۆناغی ئاینده‌ش پێویسته ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات رۆڵیان هه‌بێ و هه‌ماهه‌نگی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و وه‌ك یه‌ك تیم كاربكه‌ن له‌پێناوی گه‌شه‌كردنی زیاتری یه‌كێتی له‌رێی دانانی به‌رنامه‌ی چڕ‌و پڕ‌و نه‌خشه‌رێگایه‌كی پێویسته‌وه.
جێی باسه ئاڵوگۆڕی پۆستی لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌دا دێت كه‌له‌هه‌یكه‌ل و فۆڕمی یه‌كێتیدا ده‌كرێت له‌دوای كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی و له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و پاڵپشت به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ له‌پێناو كاركردن بۆ به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی خه‌بات.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28