riklam

ئه‌ڵمانیا.. وه‌زیرێك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا

جیهان 04:41 PM - 2020-03-29
.

.

میدیاكانی ئه‌ڵمانیا به‌یانی ئه‌مڕۆ 29 ی ئاداری 2020 هه‌واڵی مردنی"توماس شیفه‌ر"ی وه‌زیری دارایی هه‌رێمی فیدرالی"هیسن"ی ئه‌ڵمانیای بڵاوكرده‌وه‌.. سه‌باره‌ت به‌مردنی له‌ناكاوی وه‌زیری دارایی هێسن داواكاری گشتی و سه‌رۆكایه‌تی پۆلیس پێیانوایه‌ مردنی تۆماس شیفه‌ر خۆكوژی بووه‌، میدیاكانیش ئاشكرایانكرد لاشه‌ی ئه‌م وه‌زیره‌ ته‌مه‌ن 54 ساڵه‌ له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرا له‌شاری "ڤیسبادن"ی پایته‌ختی هه‌رێمی "هیسن" له‌خوارووی ڕۆژئاوای ئه‌ڵمانیا دۆزراوه‌ته‌وه‌..مردنی شیفر كه‌ سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی ئه‌نگێلامێركله‌ نێوه‌ندی سیاسی و شه‌قامی ئه‌ڵمانیای توشی شۆك كرد"توماس شیفر" كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی دیارو به‌توانای ئه‌لمَانیابوو چه‌ندین پله‌و پۆستی حزبی وحكومی سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌بردوه‌و خاوه‌ن ئه‌زمونێكی گه‌وره‌و شاره‌زایه‌كی دیاری بواری ئابووری و كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسی چالاك بووه‌.

ڕۆژنامه‌ی "فرانكفۆرته‌رئه‌لگماینه‌"ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكردووه‌ توماس شیفر نامه‌یه‌كی ماڵئاوایی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌یی و كچ و كوڕه‌كه‌ی به‌جێ هێشتووه‌..له‌ لێدوانێكی تریشدا هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه‌ پۆلیسی هه‌رێمی هیسن پشتڕاستیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای نزیك" هوخهیام له‌ ڤیسبادنی پایته‌ختی هه‌رێمه‌كه‌"ئه‌و لاشه‌یه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ لاشه‌ی توماس شیفری وه‌زیری دارایی هه‌رێمه‌كه‌یه‌و خۆی ئینتیحار كردووه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

س: "بیلد"ی ئه‌ڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket