riklam

ئاسایش ئەنجامی پشكنینی مادە زەردەكەی قەرەداغ ئاشكرادەكات

کوردستان 03:47 PM - 2020-03-29
.

.

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: بەپێی ئەنجامی ئەو پشكنینانەی لەلایەت تەندروستییەوە بۆ نمونەی پەڵە زەردەكەی قەرەداغ كراوە دەركەوتووە  چەند پێكهاتەیەكی كیمیاییە كە لەسروشتدا هەیەو خەڵكی سنوری قەرەداغيش دڵنیا دەكاتەوە كە ماددەكە هیچ زیانێكی بۆ سەر تەندروستی نیە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانیان و پشكنینی تەندروستی ئەو ماددە زەردەیەی لەسنوری قەزای قەرەداغ بینرا بڵاوكردەوەو لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتوەتە PUKmedia رایگەیاند: دوای ئەوەی لەڕۆژی 26-3-2020ەوە چەند رۆژێكی دواتر لەزۆربەی ناوچەكانی شارۆچكەی قەرەداغ  و شاخ و پێدەشتەكانی ئەو سنورە، چەندین پەڵەی (زەرد) بینرا، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی  نمونەیان وەرگرت و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانیان كرد بەمەبەستی دیاریكردنی جۆرو بڕو زیانەكانی ئەو ماددەیە.

دەشڵێت: دوای ناردنی نمونەكان و پشكنینی ماددەكە لەلایەن تاقیگەی رەزگە لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لەڕۆژی 28-3-2020 وەڵامیان داینەوەو پێیان راگەیاندنین كە ئەنجامی پشكنینەكان بۆ ئەو مادەیە بریتیە لە لەچەند پێكهاتەیەكی  كیمیایی كەلەژینگەدا هەیە كەبریتین لە  (دوانە ئۆكسیدی سلیكۆن SIO2  بەڕێژەی 36.595%ەوە ئۆكسیدی كالیسیۆم بەڕێژەی 899 .31% )، كە هەردوو مادەكە ژەهراوی نیین  و لەسروشتدا هەیە، لەئەنجامی  پاشماوەی هەڵكەندنی بیرە نەوت و  پاشماوەی كارگەكان دەر دەكەوێت و كارلێكدەكات و تێكەڵا بەهەور دەبێـت و لەكاتی بارانباریندا  بەشێوەی پەلەی زەرد  دەردەكەوێـت و مەترسی بۆسەر مرۆڤ نییە.

PUKmedia 

9707.jpg

858858.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket