riklam

روونكردنەوەی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەبارەی درێژكردنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ

کوردستان 02:52 PM - 2020-03-29
.

.

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و رایدەگەیەنێت: قەدەغەی هاتووچۆ هاووڵاتیانی سلێمانی لەكۆرۆنا پاراستوەو پێشبینیش دەكرێت وادەكەی درێژبكرێتەوە، دەشڵێت: هێزەكانمان زیاتر لە 100 قاچاخچییان دەستگیركردوەو كە بەپارە خەڵكیان لەئێران هێناوەتەوە تا نەچنە كەرەنتینە.

ئەمڕۆ 20ی ئاداری 2020 لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بۆ روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆبوویەوەو دوای كۆبوونەوەكەش، لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری باش دراوەو پێشبینی دەكرێت قەدەغەی هاتووچۆ درێژبكرێتەوە، چونكە قەدەغەی هاتووچۆ خەڵكی لەكۆرۆنا پاراستوە. 

وتیشی: ئەوەی لەسلێمانی كراوە كارێكی زۆر باشبوەو 90%ی خەڵك پابەند بووە بەڕێنماییە تەندروستییەكانەوەو  بوەتە هۆی پاراستنی خەڵك لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

راشیگەیاند: بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەگەڵ ئەوەدایە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەیەكی تر درێژبكرێتەوە تا دەرئەنجامەكەی باشتر دەربكەوێت، چونكە لەوڵاتانی تری ڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی بەربڵاو تەشەنەی كردوە، بۆیە هەر بەركەوتەیەك هەبێت لەوانەیە ئەنجامێكی خراپی هەبێت.

ئەوەشی وت: هەموو هێزە ئەمنییەكان بەهەماهەنگی پێكەوە كارەكان دەكەن و خەڵكی سلێمانیش هاوكارێكی باشی هێزە ئەمنییەكانەو پابەندە بەڕێنماییە تەندروستییەكان بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا، 

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئاشكراشیكرد: سەرەڕای ئەوە هێزەكانیان لەڕوبەڕووبونەوەی مادەی هۆشبەرو دەستگیركردنی تیرۆرستان بەردەوامن، لەهەمانكاندا هێزەكانیان بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی قاچاخچێتی بەمرۆڤە دەكەن و خەڵكیان بەپارە لەئێران دەهێنایەوە تا كەرەنتینە نەكرێن بەردەوامەو 

وتیشی: لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەقومی ئێران و توشبوویەكی زۆر، وەك ئاسایش زانیاریمان هەبوو خەڵكێكی زۆری هەرێم و عیراق لەباشماخەوە كە ژمارەیان لەسەرو 30 هەزار كەسەوە بوە رۆشتونەتە ئێران، بۆیە یەكەم كارمان دەستگیركردنی قاچاخچییەكان بووە، چونكە پێشتریش لێرەوە تیرۆرستیان بردوەو لەوێشەوە بەپارە ئەوانەیان هێناوەتەوە كە ویستویانە كەرەنتینە نەكرێن، بۆیە زیاتر لە 100 قاچاخچیمان دەستگیركردوە.

ئەوەشی راگەیاند: زانیاریشیمان پێگەیشت كە چەند قاچاخچیەك دوگێكی زۆریان هێناوە، بۆیە هێزەكانمان توانیان زیاتر لە 20 تۆن دوگ دەستبەسەر دابگرن كە لەكۆگاكانی سلێمانی دایاننابوو، سێ  قاچاخچییەكەشمان دەستگیركرد، هەروەها شەوی رابردووش دوو قاچاخچی ترمان دەستگیركردوە كە بەنیاز بوون بەقاچاخ لەئێرانەوە خواردەمەنی بهێننە سلێمانی.

لیوا حەسەن نوری وێڕای داواكاری لەهاووڵاتیان بۆ پابەند بوون بەڕێنماییە تعەندروستییەكان بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا، داوای لێبوردنیشی لەهاووڵاتیان كرد كە بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەكانەوە بۆ پابەند بوون بەڕێنماییە تەندروستییەكانەوە نیگەران بووبن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket