با CPJ وردتر كار بكات

با CPJ وردتر كار بكات


29/3/2020 13:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ ده‌ڵێت: كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به‌ ئازادییه‌كان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دات له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌تایبه‌تی له‌ بواری رۆژنامه‌نووسیدا، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ناكرێ پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی ببێته‌ هۆكارێك بۆ به‌زاندنی ئازادی كه‌سانی تر وهۆكارێك بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌ و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

رۆژی (۲٦/۳/۲۰۲۰) لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان CPJ راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست درێژی كردنه‌ سه‌ر رۆژنامه‌نووسێك به‌ ناوی (عه‌دنان ره‌شیدی) له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كه‌ خۆیان به‌ ئاسایش ناساندووه‌ و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوكایه‌تی پێكردن و هه‌ره‌شه‌ كردن له‌خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسییان لێی سه‌ندووه‌، لیژنه‌ی ناوبراو داوا له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه‌ تاوانباران ئاشكرا بكات و بیانداته‌ دادگا.

د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: به‌پێی میكانیزمێك له‌ نێوان نووسینگه‌ی رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان CPJ و زۆربه‌ی ئاژانسه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ر له‌وه‌ی راپۆرتی خۆیان بڵاوبكه‌نه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر پرسێك له‌ كوردستان نووسینگه‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌و تێبینی وسه‌رنجانه‌ی كه‌ ده‌رباره‌ی هه‌رێمیان هه‌یه‌ و داوای روونكردنه‌وه‌ و وه‌ڵام ده‌كه‌ن، له‌ هه‌مان كاتدا له‌ راپۆرته‌كانیاندا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌م راپۆرته‌یاندا سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسی رۆژنامه‌نووس عه‌دنان ره‌شیدی پێشتر ئێمه‌یان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ورده‌كارییه‌كانی كه‌یسه‌كه‌ئاگاداریان بكه‌ینه‌وه‌ و تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌یسی رۆژنامه‌نووس عه‌دنان ره‌شیدی كه‌ له‌ راپۆرتی لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان CPJ ئاماژه‌ی پێكراوه‌ دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وتی: رۆژنامه‌نووس عه‌دنان ره‌شیدی له‌ شارۆچكه‌ی پێنجوین له‌ رۆژی 17-3-2020 سكاڵای له‌سه‌ر دوو كه‌سی نادیار تۆمار كرد و به‌ ده‌ستدرێژی كردنه‌ سه‌ر و بردنی كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌نووسی و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان تۆمه‌تباری كردن، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیان كرد به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و بابه‌ته‌ ودوای به‌دواداچوون توانر چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیر بكرێن كه‌ گومان ده‌كرێت ده‌ستیان هه‌بێت له‌ رووداوه‌كه‌ و رۆژی 27-3-2020 لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و ناوچه‌یه‌ به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پێنجوێن توانیان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی (ك. م. س) ته‌مه‌ن 30 ساڵان ده‌ستگیر بكه‌ن وله‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناو ناوی تۆمه‌تباری دووه‌می رووداوه‌كه‌ی ئاشكرا كرد (ج. ح. غ)ـه‌ و ته‌مه‌نی 37 ساڵانه‌. ئه‌ویش به‌پێی یاسا ده‌ستگیركراو كه‌لوپه‌له‌كانی رۆژنامه‌ڤانه‌كه‌ی لێ وه‌رگیرایه‌وه‌, و ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی‌ مادده‌كانی‌ (421) (405-31) له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ راگیراون.

رێكخه‌ری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی ئازادی كاری رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان وتی: به‌پێی یاسای ڕۆژنامه‌نووسی ژماره‌ (35)ی ساڵی (2007)، له‌م یاسایه‌دا گشت ئه‌رك و مافه‌كانی رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دیاریكراوه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگییه‌كی زۆر به‌ ئازادییه‌كان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌دات له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌تایبه‌تی له‌ بواری رۆژنامه‌نووسیدا، به‌ڵام له‌ هه‌مان كاتدا ناكرێ پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی ببێته‌ هۆكارێك بۆ به‌زاندنی ئازادی كه‌سانی تر وهۆكارێك بۆ نانه‌وه‌ی پشێوی و ئاژاوه‌ و تێكدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.

PUKmedia

وێنە هەواڵ
  • image04
  • ناكۆكیش بین كۆرۆنا دوژمنی هاوبه‌شمانه‌

  • image04
  • سه‌نگه‌ری خۆپارێزێ سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌یه‌ بیپارێزه‌، بمانپارێزه‌

  • image04
  • لەرۆژژمێری خشتەی ھەفتە یادی یەكێتیدا ئەمرۆ رۆژی ژنانە

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • .

  • image04
  • تێکۆشەرانی دێرین ھەموو ئەو ھەڤاڵە خەباتگێڕانەن کە لە رەوتی خەباتی دەیان ساڵەی یەکێتی و شۆڕشی نوێدا رۆڵیان لەسەرخستنی ئەم کاروانە چل و پێنج ساڵیەدا گێڕاوە.

  • image04
  • .


                                           

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی هه‌نده‌ران یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كه‌ن


له‌ڕێگه‌ی سكایپه‌وه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌عدی پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و مه&zw...


  کەنەدا.. تەرمی ئاران بە خاك دەسپێردرێت
  فینلاند..ناوەندی یەکێتیی کۆدەبێتەوە
                                           

لەتیف شێخ عومەر: یەكێك لە ماناكانی نوێبوونەوە گەڕانـەوەیە بۆ باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی


لەدیدارێكیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گەلی كوردستاندا بەبۆنەی 45-ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، هەڤاڵ لەتیف شێخ عومەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی ...


  ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین
  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
                                           

دۆسیە گرنگەكانی بەردەم گفتوگۆی ستراتیژی نێوان ئەمەریكا وعیراق

وا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمەریكا بەڕێوەبچێت، شرۆڤەكارانی سیاسییش جەخت لەوە دەكەنەوە كە گفتوگۆكان بە چەند گەڕێك بەڕێوەدەچێ...


  دیدگای سیاسی و ئابووری یەكێتی لە دیدی ئەندامانی سەركردایەتییەوە
  دۆست و دوژمن حساب بۆ رۆڵی یەكێتی دەكەن


کاریکاتێر