riklam

ئه‌مریكا ئامێری پشكنینی كۆرۆنا بۆ عیراق ده‌نێرێت

عیراق 12:28 PM - 2020-03-29
.

.

ئه‌مریكا ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت.

حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌چوارچێوه‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه‌ بڕیاریدا چوار ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌دوای گه‌یاندنی ئه‌و چوار ئامێره‌، له‌كاتێكی دیكه‌دا حه‌وت ئامێری تری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ عیراق و هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پشكنینی زیاتری گومانلێكراوان به‌ڤایرۆسه‌كه‌ له‌عیراق و رێگریكردنی زیاتر له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket