riklam

ئامێرێك به‌رهه‌مهێنرا له‌5ده‌قیقه‌دا پشكنین بۆ كۆرۆنا ئه‌نجامده‌دات

جیهان 11:38 AM - 2020-03-29
.

.

كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرایكرد ئامێرێكی گه‌ڕۆكی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای داهێناوه‌ كه‌ توانای هه‌یه‌ ته‌نیا له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا تووشبوون به‌و ڤایرۆسه‌ دیاری بكات.

به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌ی ئه‌و ئامێره‌ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌توانن له‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان به‌كاری بهێنن.

كۆمپانیا ئابوت بڵاویكرده‌وه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی مۆڵه‌تی دراوه‌تێ بۆ ده‌ستكردن به‌ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئامێره‌ی پشكنینی كۆرۆنا بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و ئامێره‌ بۆ كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی دابین بكرێت له‌هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌.

رۆبه‌رت فود لێپرسراو له‌كۆمپانیا ئابود وتی: له‌چه‌ند به‌ره‌یه‌كه‌ی جیاجیاوه‌ به‌ره‌نگاری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و ئامێره‌ نوێیه‌ی پشكنین یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند خوله‌كێكدا ئه‌نجام به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات.

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز


PUKmedia ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket