riklam

كۆرۆنا ته‌نگ به‌ ئه‌وروپا هه‌ڵده‌چنێت

جیهان 09:54 AM - 2020-03-29
.

.

ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌ له‌ ئه‌وروپا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ئیتاڵیاش له‌ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی دایه‌.

له‌نوێترین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هاتووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌س له‌ئه‌وروپا به‌هۆی  ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و  10 هه‌زار كه‌سیش له‌ ئیتاڵیا گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

له‌ فه‌ره‌نسا زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ 38 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون.

له‌ ئه‌ڵمانیا 58 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 450 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ هۆڵه‌ندا 10 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 640 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

له‌ سویسرا نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 264 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket