riklam

كۆسره‌ت ڕه‌سول: شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق بۆ پاراستنی كوردستانیه‌تی كه‌ركوك شه‌هیدبوو

ی.ن.ک‌‌ 09:38 PM - 2020-03-28
.

.

له‌ ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاقدا، كۆسره‌ت ڕه‌سول په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
له‌ بیست و نۆهه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی شه‌هیدی فه‌رمانده‌ شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاقی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم، سه‌ری ڕێزو نه‌وازش بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردو كوردستان داده‌نوێنم.
شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق، یه‌كێك بوو له‌و پیاوه‌ تێكۆشه‌رو ئازاو چاونه‌ترسانه‌ی كه‌ مێژوو شانازی پێوه‌ ده‌كات، ئه‌و له‌ چركه‌ساتی شه‌هیدبوونی براكه‌ی نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی له‌ كه‌ركوكی پیرۆز چۆڵ نه‌كردو له‌دڵه‌وه‌ حه‌زی ده‌كرد له‌ كه‌ركوك شه‌هیدبێ، فستقفرۆشی براو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رم ڕاستگۆ بوو له‌گه‌ڵ خه‌باته‌كه‌ی و له‌ به‌رگریكردن له‌ كه‌ركوك و پاراستنی كوردستانیه‌تی كه‌ركووك شه‌هیدبوو و گه‌یشته‌ كاروانی نه‌پساوه‌ی شه‌هیدان.

شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵه‌ له‌هه‌ولێرو كه‌ركووكڕۆڵێكی یه‌كجار گرنگ و كاریگه‌ری هه‌بوو، ده‌توانم بڵێم یه‌كێك بوو له‌ سه‌ركرده‌كانی بنیاتنان و بووژانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌و قاره‌مانانه‌ له‌ خه‌باتی نهێنی له‌شارو شاخ خه‌باتی كردو نه‌وه‌ستا تادواجار له‌و كه‌ركووكه‌ شه‌هیدبوو كه‌ ئاواتی بوو له‌وێ شه‌هید بێ.

له‌ساڵیادی شه‌هیدبوونیدا هه‌زاران دروودو سڵاو بۆ شه‌هید عه‌بدولڕه‌زاق و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌نێرم و دڵنیایان ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ كاروانی خه‌باتیان به‌رده‌وامه‌و ناوه‌ستین تا گه‌یشتن به‌ ترۆپكی سه‌ركه‌وتنه‌كان.

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket