riklam

مانگه‌شه‌و سه‌رله‌ئێواره‌ دیاره‌

ی.ن.ک‌‌ 09:26 PM - 2020-03-28
.

.

ڕێبوار ستار
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌  ئه‌م ڤایرۆسی كۆرۆنایه‌ بۆته‌ مۆته‌كه‌و باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر هه‌مووجیهانداو بۆته‌ مایه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر مرۆڤ ومرۆڤایه‌تی به‌جۆرك كه‌ تاڕاده‌یه‌ك  ژیانی ئاسای  خه‌ڵك وه‌ستاوه‌ بۆته‌هۆكاری  گۆڕانی دۆخ وكاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابوری جیهان دروست كردوه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستانی ئێمه‌شی گرتۆته‌وه‌ وكه‌ له‌ته‌واوی دام وده‌زگاحكومی یه‌كان ڕاگیروه‌و تاخوێندنگه‌و زانكۆوپه‌یمانگاكان وكه‌رتی تایبه‌تیشی گرتۆته‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ كاری گه‌ری له‌سه‌ر ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵك دروست كردووه‌و وایكردوه‌ كه‌ خه‌ڵك دوچاری هه‌ژاری ونه‌هامه‌تی ببێت .ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ماوه‌ی چه‌ندمانگێكه‌ چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ستوه‌و سه‌ركردیه‌تیه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردوه‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆر گۆڕانكاری ته‌واو كراوه‌ له‌ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یدا كه‌بۆته‌ جێگه‌ی خۆشحاڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك  ئه‌ویش له‌پێناو كاركردنی باشتر وبه‌شێوازێكی تازه‌ بێته‌وه‌مه‌یدانی خه‌بات،به‌سود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی تێكۆشه‌ره‌ دیارودێرینه‌كانی  یه‌كێتی ، له‌دوای كۆنگره‌و دوای هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌رۆكان ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ومه‌كته‌به‌كان وده‌سته‌ی كارگێڕ بڕیاریدا به‌شێوازێكی نوێ ومۆدێرنانه‌ درێژه‌به‌خه‌باتی سیاسی و كاری ڕێكخراوه‌ی خۆی بدات له‌سه‌ر درێژه‌پێدانی به‌ڕێبازه‌ كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا  سه‌رهه‌ڵداوه‌  گرنگترین كاری ئێستای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه‌ وبه‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وپشتیوانیكردنه‌ له‌حكومه‌تی هه‌رێم باشتر بۆخزمه‌تكردنی خه‌ڵك ،وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی وه‌كاری له‌ڕابردودا خزمه‌تكاری خه‌ڵك بوه‌ له‌ده‌ستپێكی كاری نوێیدا  ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ نوێترین لێدوانی  هه‌ڤاڵ كاك لاهورشێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی كه‌له‌كاتی به‌سه‌ركردنه‌ی بۆ لای به‌ڕێزان پارێزگاروقائیمقامی سلێمانی وسه‌رۆكی ته‌ندروستی وكۆبونه‌وه‌له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی سلێمانی دا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردوه‌كه‌ ( حیزبایه‌تی وه‌لاوه‌ ده‌نێن وخزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك گرنگتره‌ له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان )ئه‌م ووته‌یه‌ ئه‌وه‌ده‌رده‌خات كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستپكی كاری نوێی بۆخزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و به‌هاناتچونی هه‌ژاران وكه‌مده‌ره‌مه‌ته‌ كه‌ به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه‌ كه‌ئێستا به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه‌ ڕوی كردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان  هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرا له‌خوێندكاره‌كانی (مام ) بۆیه‌ یه‌كێتی به‌ڵێنی داوه‌ هه‌رچی پێبكرێت بیكات له‌پێناو خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ ژیانێكی خۆشگوزه‌ران وئارم وئاسوده‌ی وئازادی بۆیان بۆیه‌ هه‌مووتوانانی خۆی خستته‌كاربۆئه‌وه‌ی هاوكاری خه‌ڵك هه‌ژاروكه‌م ده‌رامه‌ت بكات به‌بێ جیاوازی وله‌هه‌رجێیه‌كی ئه‌م كوردستانه‌بن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ودژایه‌تی كردن وڕێگرتن له‌م ڤایرۆسه‌ نه‌عله‌تیه‌ش  كه‌مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر مرۆڤایه‌تی بۆیه‌ هه‌ربۆیه‌ داواشی له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد هه‌مووهه‌وڵێك بده‌ن تاموچه‌ی موچه‌خۆران دابین بكه‌ن وله‌كاتی خۆیدابیانداتێ .به‌م ئاماژه‌و كردانه‌ش ئه‌توانین بڵێین  (مانگه‌شه‌وسه‌رله‌ئێواره‌ دیاره‌ )كه‌ یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره‌وه‌ ده‌ستیكردوه‌ به‌جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی كه‌ داویه‌تی به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان وجه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و كه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی درێژه‌پێده‌ری خه‌باتیان بێت له‌سه‌ر ڕێبازه‌كه‌ی مام .بۆیه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هیوای زۆری پێیه‌تی وهه‌میشه‌ به‌چاوی هیواوه‌سه‌یری ده‌كه‌ن وبه‌خه‌مخۆرو دڵسۆزی خۆیانی ده‌زانن.

PUKmedia

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket