riklam

سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی كۆبونه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:11 PM - 2020-03-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28-3-2020، پۆڵا سیروان تاڵه‌بانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكرد و له‌لایه‌ن سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.

له‌ودیداره‌دا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵه‌كانی پۆڵا تاڵه‌بانی كرد له‌پێناو گه‌رمیاندا و ئومێدی خواست به‌رده‌وام بن.

به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی یه‌كێتی سوپاسی پشتیوانییه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیكردو ڕایگه‌یاند: پێكه‌وه‌ كاری باشترو گرنگتر بۆ گه‌رمیانییه‌كان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنیدا له‌ڕێگه‌ی هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتییه‌وه‌ چی پێبكرێت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌رمیان درێغی نه‌كات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket