riklam

حزب و بەرپرسیارێتی مرۆیی

بیروڕا 06:01 PM - 2020-03-28
.

.

پەتای کۆرۆنا، بۆ ئێستا کە هێشتا هەڕەشەی جددیە لەسەر مرۆڤایەتی و بۆ داهاتوویش، کە کۆتایی پێدێت و ژیان ئاسایی دەبێتەوە، زۆر هاوکێشەی لە زۆر بواردا گۆڕی و بگرە هەڵتەکاند.
جیهان و مرۆڤایەتی دوای ئەم پەتایە، وەکجاران نابن، ستراتیژی سیاسی و ئابوری و زانستی گۆڕانکاریی ڕیشەیی بەسەردا دێت. کۆرۆنا، جیهانی ڕاچەڵەکاند و پێی ووتن: سەرباری پێشکەوتنە خێرا و سەرسورهێنەرەکان لە بواری تەکنەلۆژیا و زانست و کاییەکانی تر، هێشتا کەلێنی گەورە هەیە و ڤایرۆسێکی بچوکی نادیدە، دەتوانێ لەناکاو سەرلەبەری جیهان و مرۆڤایەتی بشلەژێنێ و هەندێ وڵاتی گەورەو بەهێزیش "بخاتەوە سەر ساجی عەلی".
بەدڵنیاییەوە وەزیفەی حزبایەتیش وەک دیاردەیەکی دیموکراسی و شارستانی گۆڕانکاریی بەسەردا دێت، سەلامەتی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ژیانێک، کە خۆراک و ژینگە و خزمەتگوزاری تەندروستی و گەشەپێدانی خوێندن و زانست تێدا گەشەکردوو و پێشکەوتووبن، دەبێتە ئەرکی لەپێشینەی حزبەکان، کە لە حوکمڕانی و پەرلەماندا بەشدارن.
یەکێتی، وەک هێزێکی سیاسی، جەماوەری کاریگەرو خاوەن پێگە لە کوردستان و عێراق، لەدوای کۆنگرەی چوارەم، کە فۆرم و پێکهاتەی سەرکردایەتی و پەیرەو پرۆگرامی خەباتی گۆڕانکریی بەسەردا هاتووە، وەک هێزێک کە هەڵگری فەلسەفەی سۆسیالدیموکراتە بۆ حوکمڕانی، دەتوانێ لەجیهانی (پۆست کۆرۆنا) کاراتر و جیاوازتر خەبات بکات.
هەوڵەکانی هاوسەرۆکی یەکێتی (لاهور شێخ جەنگی) لەچەند ڕۆژی ڕابورودودا، بۆ پاڵپشتی کردنی دامەزراوەکانی حکومەت و خەڵکی کوردستان لەرووبەروبونەوەی کۆرۆنادا، ئاماژەی بنەڕەتین، کە یەکێتی، دەیەوێ هەمان ئەرک جێبەجێ بکات و وەزیفەی حزبیش لە هەڵومەرجێکدا، کە سەلامەتی مرۆڤ لە پێشینەیە، بگۆڕێ و بکەوێتە خزمەتی کۆمەڵگا و مرۆڤایەتی.
ئەم هەوڵانە، تەواو دەرخەری ئەوەبوون، کە هێزی بەرپرسیار و سەرکردەی بەرپرسیار، لەهەموو بارودۆخەکاندا، شان دەداتە ژێر ئەرکی هەستیار و قورس، ڕەنگە ئەم ئەرکە هەستیار و قورسە ڕۆژگارێک وابخوازێ لە بەرەی جەنگی کوباشی و تەللوەرد و کۆبانی بیت، ڕۆژگارێکیش، پەتای کۆرۆنا هەڕەشە لە کوردەواری بکات و بەشێوازو چەکی جیاواز گەلەکەکەت بپارێزی.

کاروان یاروەیس

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket