riklam

لاهور شێخ جه‌نگی: هاوكاری ته‌واوی بازرگانان ده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 05:23 PM - 2020-03-28
.

.

ئه‌مڕۆ 28 ی ئاداری 2020 لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیd نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ژوری بازرگانی سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

له‌و دانیشتنه‌دا سه‌ره‌تا سه‌رۆكی ژوری بازرگانی وێڕای پیرۆزبایی كردن له‌سه‌رۆكایه‌تی نوێی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان باسی له‌ئیش وكاره‌كانی خۆیان كرد به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا كه‌جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوبه‌ڕوی ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی گه‌وره‌ بۆته‌وه‌ وكوردستانیش له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌دایه‌.

 له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی تیشكی خسته‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك وپێك به‌رنامه‌ڕێژییان كردووه‌ بۆ خۆراك وپێداویستییه‌كانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتیان وخۆراك وپێداویستیان هه‌یه‌ وبه‌رده‌وامیش ده‌بن له‌هاورده‌كردنی خۆراك وپێداویستی.

لاهور شێخ جه‌نگی سوپاسی ژوری بازرگانی و بازرگانانی سلێمانی كرد كه‌له‌م ساته‌دا تاڕاده‌یه‌كی باش توانیویانه‌ خۆراك وپێداویستی دابین بكه‌ن ئه‌مه‌شی به‌هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ وه‌سفكرد.

 هاوسه‌رۆك باسی له‌وه‌كرد كه‌وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی ته‌واوی كاره‌كانی بازرگانان ده‌كه‌ین له‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌دا بۆئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین و باشترین خۆراك بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن و نه‌هێڵن نرخ به‌رزببێته‌وه‌.

هاوسه‌رۆك ده‌ستخۆشی له‌وكاره‌ خێرخوازییانه‌ش كرد كه‌له‌ئێستادا له‌لایه‌ن بازرگانه‌كانه‌وه‌ ده‌كرێت هه‌ربۆیه‌ پێشنیاری كرد بازرگانان له‌نێوخۆیان لیژنه‌یه‌ك دروست بكه‌ن وته‌واوی ئه‌و خۆراك وپێداویستیانه‌ له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆبكه‌نه‌وه‌ تاوه‌كو به‌یه‌كسانی بگاته‌ ده‌ستی زۆرترین خێزانی هه‌ژار وكه‌م ده‌رامه‌ت، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وی به‌شدار ده‌بن.

له‌كۆتاییدا بازرگانان سوپاسی لاهور شێخ جه‌نگی و سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان- یان كرد بۆ ئه‌م پشتیوانی كردنه‌ كه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان و هه‌موولایه‌ك دڵنیا و ئارام بن له‌ ته‌ندروستی خۆراك.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket