riklam

راگه‌یه‌نراوێك له‌لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌تانه‌وه‌

ژنان‌ 03:15 PM - 2020-03-28
.

.

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رِاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ كرابووه‌ سه‌ر رِۆژنامه‌نووس عه‌دنان رِه‌شیدی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
‎‏‎لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ئیدانه‌ی رِووداوی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵی رۆژنامه‌نووس (عه‌دنان رِه‌شیدی) ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری پێنجوێن كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌م رِووداوه‌ سوكایه‌تی به‌هاوسه‌ره‌كه‌ی كراوه‌، لێره‌دا داوا ده‌كه‌ین یاسا سه‌روه‌ر بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كه‌س رِێگه‌ به‌خۆی بدات بۆ شكاندنی شكۆی هیچ كه‌سێك یان تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌رِێگه‌ی سوكایه‌تیكردن به‌ژنان، ئینجا هاوسه‌ر یان هه‌ر كه‌سێك له‌ خێزانه‌كه‌ی له‌بابه‌تێكی ئاوا بگلێنێ و به‌و شێوازه‌ نه‌شیاوه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت، داواكارین له‌لایه‌نه‌ ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون و لێكۆلینه‌وه‌ی ته‌واو بكه‌ن له‌رِووداوه‌كه‌و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ تاوانباران بكه‌ن.


لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافی ئافره‌ت
په‌رله‌مانی كوردستان

PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket