riklam

به‌غدا.. زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون

عیراق 02:58 PM - 2020-03-28
.

.

به‌ هۆی سه‌رپێچیكردنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ، له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له‌ 3 هه‌زار كه‌س له‌به‌غدا ده‌ستگیركراون.

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غدا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، سه‌رباری ئه‌و رێنماییانه‌ی به‌رده‌وام بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی خۆ پاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریكردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی  سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه‌ چه‌ندین جار داوایان له‌هاوڵاتیان كردوه‌ له‌ ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه‌، به‌ڵام هاوڵاتیان به‌پێی پێویست پابه‌ندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ نین، هه‌ربۆیه‌ رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ریان به‌كارهێناون و له‌هه‌فته‌ی رابردوه‌وه‌ 3 هه‌زار و 40 كه‌س به‌هۆی سه‌رپێچیكردنی بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه‌ ده‌ستگیركراون و 612 ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیلیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جارێكی تر داوا له‌ دانیشتوانی شاری به‌غدا كراوه‌ به‌ ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان و بریاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ بن و له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket