riklam

بروسكه‌ی ماته‌مینی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جگه‌رخوێن

پرسەنامە 02:15 PM - 2020-03-28
.

.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...

به‌ڕێز/ كاك ئازاد - بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا جگه‌رخوێنی
بابه‌ت/ هاوخه‌می
پاش سڵاو...
به‌خه‌م وپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌، هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك (كیسرا)كوڕی مامۆستا جگه‌رخوێن-مان پێگه‌یشت. له‌ ناخه‌وه‌ نیگه‌ران بووین.
 له‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌دا، به‌ناوی مه‌ كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئێوه‌و ته‌واوی كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌ین. خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌ری مامۆستا جگه‌رخوێنی شاعیرف نیشتمانپه‌وه‌ر و تێكۆشه‌ری كوردایه‌تی، هه‌میشه‌ نمونه‌ی به‌رزی خه‌بات و نیشتمانپه‌روه‌ری بوونه‌. ئومێده‌وارین دواناخۆشی بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان بێت، داوای سه‌بوریتان بۆ ده‌كه‌ین، روحی كاك كیسراش هه‌میشه‌ شادبێت.

مه‌كته‌بی سیاسی ی.ن.ك
(28)ی ئازاری 2020

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket