riklam

عیراق .. راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكان درێژكرایەوە

عیراق 12:11 AM - 2020-03-28
.

.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عیراق، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی تاكو 11ی نیسان درێژكردەوە، ئەمەش دەرئەنجامی رێكارە تەندروستیەكانی بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی  فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە:"لە ئاگاداری نامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تـــــا ٢٠٢٠/٤/١١درێژ كردەوە.

رونیشكراوەتەوە:"ئەوەی جێگەی ئاماژەپێدانە‌ بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سور  و سەربازی و یارمەتی یە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر(كارگۆ) ناگرێتەوه.

 ئاماژە بەوەشدراوە:" ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی لەچوارچێوەی بەرگیری كردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە 




 


PUKmedia بەشی پەیوەندییەگشتیەكان و ڕاگەیاندنی  فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket