riklam

سەرۆكایەتی كۆمار دەستپێشخەریەكی بۆ هاوكاریكردنی كەسانی كەمدەرامەت راگەیاند

عیراق 06:27 PM - 2020-03-27
.

.

سەرۆكایەتی كۆماری عیراق  لەراگەیەنراوێكدا دەستپێشخەری بەرگری نیشتمانی بۆ هاوكاری و كۆمەكی ئەو كەسانەی كەمدرامەتن و پێویستیان بەهاوكاریە رادەگەیەنێت.


لەراگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقدا هاتووە:" بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوەتەهۆی مەترسی لەسەر توانا تەندروستی و ئابورییەکان لە جیهاندا بە جۆرێک لە نیوسەدەی رابردودا هاوشێوەی نەبوە، بەو هۆکارەش دەسپێشخەری "بەرگری لە نیشتیمان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا" رادەگەیەنن کە ئامانج لێی کۆکردنەوەی هەوڵەکانە بۆ هاوکاریکردنی کەسانی کەمدەرامەت و ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاوکارییە.


ئاماژە بەوەشدراوە:" دەسپێشخەری "بەرگری لە نیشتیمان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا" دوای ئەوە هات کە بڵاوبونەوەی کۆرۆنا کاریگەری کردوەتە سەر وڵاتانی خاوەن ئابوری بەهێز  و تەندروستی پێشکەوتو، بەو پێیەش مەترسی پەتاکە لەسەر ئەو وڵاتانەی کە لەروی ئابوری و تەندروستییەوە لاوازن زیاتر بوە.


لەو راگەیەنراوەدا باس لەوەشكراوە:" پەتاکە کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنان کەس لەسەرانسەری جیهاندا دروستکردوە، لەو روانگەیەشەوە کە تواناکانی وڵات بۆ روبەربونەوەی کۆرۆنا سنوردارن ئەو دەسپێشخەریە بە سەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆمار رادەگەیەنن، بەتایبەت دوای ئەوەی مەرجەعیەتی باڵا داوایکرد لەم دۆخەدا پشتیوانی لە کەسانی کەمدەرامەت و ئەو کەسانە بکرێت کە پێویستیان بە هاوکارییە.


ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئامانج لەو دەسپێشخەرییە دەرچونی وڵاتە لەو قەیرانە و رزگارکردنی ئەو کەسانەیە کە پێویستیان بە هاوکارییە، لە ماوەی داهاتوشدا ئەو کەسانەی سەرپەرشتی دەسپێشخەرییەکە دەکەن لەگەڵ ژمارەی بانکی و ژمارەی تەلەفۆنی تایبەت بە چۆنیەتی هاوکارییەکان بڵاودەکەنەوە.


PUKmedia راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket