riklam

29 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی زرار سێكانیانیدا تێدەپەڕێت

ی.ن.ک‌‌ 04:17 PM - 2020-03-27
.

.

29 ساڵ لەمەوبەر زرار سەعدون حەمە شوان  ناسراو بە زرار سێكانیانی لە شاری كەركوك شەهیدكرا.

شەهیدی فەرماندە زرارا سێكانیانی لە 29-3-1991 لە مەكتەب خالیدی شاری كەركوك لەشەڕی ئازادكردنەوەی كەركوكدا شەهیدكرا.

شەهیدی فەرماندە زرار سێكانیانی پێشمەرگەی‌ پارتیزان ناوی‌ تەواوی‌ زرار سەعدون حمە شوانە و ساڵی‌ 1955ی‌ گوندی‌ سێكانیانی‌ شەهیدانی ناوچەی‌ سورداش لە دایكبووە.

لە  ساڵی‌ 1974 لەگەڵ‌ دەستپێكردنەوەی‌ شەڕ لەنێوان كوردو حكومەتی‌ عیراقدا، بووە بە پێشمەرگە و پاش هەرەسهێنانی‌ شۆڕش لەساڵی‌ 1975، گەڕاوەتەوە بۆ گوندەكەی‌ خۆی‌.

‎لەگەڵ سەرهەڵدانەوەی شۆرشی نوێی گەلەكەمان بەڕابەرایەتی (ی.ن.ك) لە ساڵی 1977 پەیوەندیی ‌دەكات بەڕێكخستنەكانی‌ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و دواتر لە ساڵی‌ 1980 لەبارەگای‌ مەكتەبی‌ عەسكەریی‌ یەكێتیی‌ نیشتمانی‌ كوردستان لەزەڵێ‌ دەبێتەوە بە پێشمەرگە.

لە  ساڵی‌ 1982 گوێزراوەتەوە بۆ تیپی‌ 93ی‌ كۆیەو لەكەرتی‌ 5ی‌ تیپەكە دەبێتە فەرماندەی مەفرەزەو هەر لەو ساڵەدا بەشداری لەئۆپەراسیۆنی‌ هێزی پشتیوانی لەكوردستانی‌ ئێران دەكات ‌، ساڵی 1984‌  دەبێتە جێگری‌ فەرماندەی‌ كەرتی 5‌ لەسنوری‌ تیپی‌ مەڵبەندی‌ دوو. 

شەهیدی فەرماندە لە ساڵی‌1985 دەبێتە  فەرماندەی‌ كەرتی‌ 7ی‌ تیپی‌ مەڵبەندی دوو، ساڵی‌ 1988 دەبێتە جێگری‌ فەرماندەی‌ تیپی‌ 29ی‌ كەڵكە سماق.

هەروەها لەژیانی‌ پێشمەرگایەتیدا بەشداریی‌ لەژمارەیەكی‌ زۆری‌ چالاكییەكانی‌ هێزی‌ پێشمەرگەدا كردووە، لەوانە شەڕەكانی‌ رێگای‌ گشتیی‌ سلێمانی‌- دوكان ‌و ئۆپەراسیۆنە گەورەكانی‌ دابان ـــ هەلاج 1985 - قەیوان ماوەت 1986 - داستانی رزگاری‌ 1987 شەڕەكانی‌ دۆڵی‌ جافایەتی‌‌و بناری‌ قەندیل 1988. 

لەساڵی‌ 1986 لە كاتی گرتنی ڕەبیەی سپیك لەچیای‌ پیرەمەگرون شەهیدی ناوبراو بریندار دەبێت و دواتر لەساڵی‌ 1988 بەخێزانەوە لەئێران گیرسایەوە، سەرەتا لەشاری‌ سەردەشت، پاشان بانە دواتر خووی  دواتر لە نێژاوا پاشان لەگوندی‌ رەبەت‌و لەدواییدا لەئۆردوگای‌ ئاوارەكان لەبێزیلێ‌.

 ساڵی‌ 1989 وەك پێشمەرگەی‌ پارتیزان بەشداریی‌ لەجموجوڵی‌ هێزی‌ پێشمەرگەدا كردوو لەو سەروبەندەدا كرایە فەرماندەی‌ یەكێ‌ لەڕەتلەكانی‌ ناوچەی‌ شارباژێر‌و دواتر لە ساڵی 1990 كرایە فەرماندەی‌ تیپی‌ 73ی‌ بەتالیۆنی‌ 7ی‌ سلێمانی‌.

 لەڕاپەڕینی‌ ساڵی‌ 1991دا لەشەڕەكانی‌ پارێزگاو ناو شاری‌ سلێمانیدا رۆڵێكی‌ كارای‌ گێڕاوەو  دەورێكی باشی هەبووە لە گرتنی ئەمنە سورەكە‌، لەگەڵ‌ دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ رزگاركردنی‌ كەركوكدا، بەوپەڕی‌ ورە بەرزییەوە بەشداریی‌ كردووە.

بە داخەوە لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆی ساڵی 1991 دا لە ‌كەركوك شەهید بوو تەرمەكەی‌ كەوتە دەست دوژمن و تا ئێستاش شوێن و گۆڕی نەزانراوە.

 هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید زرار و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری كوردستان.

PUKmedia  تایبەت

89.jpg

87.jpg

90.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket