riklam

لاهور شێخ جەنگی: كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆ چارەسەر دەكەین

ی.ن.ک‌‌ 02:48 PM - 2020-03-27
.

.

لاهور شێخ جەنگی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی تایبەت بە كۆرۆنای لەسلێمانی بەسەركردەوە و دەستخۆشی لەبەڕێوەبەر وپزیشك وتەواوی كارمەندانی تەندروستی سلێمانی كرد وجارێكی تر تەواوی پشتیوانی سەرۆكایەتی یەكێتی بۆ دووپاتكردنەوە.

دكتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان چارەسەری كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی لە ئەستۆ گرت و لە 24 سەعاتی داهاتوودا نەخۆشخانەكە بەڕووی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنادا دەكرێتەوە.

هاوكات لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: هەمیشە شانازی بە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و كارمەندانی تەندروستی دەكەم و هەمیشە هاوكاری كەرتی تەندروستی دەبین.

وتیشی: هەڵمەتێكی كۆمەككردن بۆ هەژران دەستپێدەكەین و داوا لە هاووڵاتیانیش دەكەم پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانبن.

لاهور شێخ جەنگی وتیشی: داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەین مووچەی فەرمانبەران دابەشبكات بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بە ئاسودەیی لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە.

PUKmedia تایبەت

هاوسەرۆكی یەكێتی پشتیوانی بۆ تەندروستی سلێمانی دووپاتكردەوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket