riklam

عیراق.. 76 حاڵەتی تری تووشبوون بەكۆرۆنا راگەیەنرا

عیراق 02:42 PM - 2020-03-27
.

.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، لەراگەیەنراوێكدا تووشبوونی 76 هاووڵاتی تری بەڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

لەراگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقدا هاتووە:"76 حاڵەتی تری تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەپارێزگاكانی عیراق دا تۆماركراون".

رونیشكراوەتەوە:" لە بەغدا لە رەسافە9، مەدینە توب3، كەرخ3، لەپارێزگای بەسرە36، پارێزگای كەركوك 1، پارێزگای نەجەف 18، سلێمانی 1، زی قار1، بابل 1، سڵاحەدین 1، هەولێر3".

هەر لەو راگەیەنراوەدا، گیانلەدەستدانی چوار تووشبوو ئاشكرا كراوە، كە دووانیان لەبەسڕە بوون و یەكێكیان لەپارێزگای زی قاربووە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەشداوە:"  كۆی گشتی تووشبووان لەسەر ئاستی عیراق بۆ 458 كەس بەرزبووەتەوە كە  122 حاڵەتی چاكبوونەوەو   40حاڵەتی گیان لەدەستدانیان تێدا بووە".


PUKmedia  راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket