riklam

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی هاوسەرۆكانی یەكێتی دەكات

ی.ن.ک‌‌ 01:17 PM - 2020-03-27
.

.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ حكومەتی خۆجێی سلێمانی، سەردانی دیوانی پارێزگای كرد و لەلایەن پارێزگار و قائیمقامی سلێمانییەوە پێشوازیلێكرا.

ئەمڕۆ هەینی 27-3-2020، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا بەئامادەبوونی بەڕێز قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، پێشوازیكرد لە شێخ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كە بەمەبەستی دەربڕینی سوپاس و پشتیوانیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ حكومەتی خۆجێی سلێمانی سەردانی كردبوو.

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی پشتیوانی و هەماهەنگی هاووڵاتیان و حكومەت و لایەنە سیاسیەكان و دامودەزگاكانی دەوڵەت و كەرتی تایبەت و ڕێكخراو و میدیاكانی كرد، كە وەك یەك تیم لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخەدا كاردەكەن بەتایبەتیش سوپاسی بەڕێز هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی كرد كە پشتیوانی تەواوی بەرنامە و پلانەكانی حكومەتی هەرێم و پارێزگای سلێمانین.

PUKmedia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket