riklam

سەلاحەدین.. حاڵەتێكی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

عیراق 09:18 PM - 2020-03-26
.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-3-2020 یەكەم حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا  لە پارێزگای سەلاحەدین تۆماركرا.

عەمار جەبر خەلیل سەرۆكی شانەی قەیران لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامی پشكنینی نەخۆشێك كە پێشتر لە سامەڕا كەرەنتینە كرابوو، وە نموونەكەی نێردرابوو بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا، دەركەوت كە توشبووە بەڤایرۆسی كۆرۆنا.

جەبر راشیگەیاند: نەخۆشەكە ژنێكی تەمەن 70 ساڵە و دانیشتووی ناوچەی فەرحاتیە لەناحیەی ئیسحاقی، گورچیلەكانی بەباشی ئیشی نەكردوە، هەروەها نەخۆشی شەكرەوە بەرزبوونی فشاری خوێنی لەگەڵدا بووە.

جەبر وتوشیەتی: هەموو رێوشوێنێكی پزیشكی، بەهەمائەهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەندروستی سەلاحەدین و هێزە ئەمنییەكان لەناوچەی فەرحاتیە، بۆ توشبووەكە گیراوەتەبەر.

عەمار جەبر داواش لەهاووڵاتیان دەكات كە پابەند بن بە رێكارە تەندروستییەكانی خۆپاراستن لەدژی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەماڵەكانیان بمێننەوە و  پابەند بن بە بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆوە.

PUKmedia/ ئاژانسی هەواڵی عیراقی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket