riklam

نوێنەرێک: ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران مسۆگەرە

عیراق 09:06 PM - 2020-03-26
.

.

لیژنەی دارایی نوێنەرانی عیراق ئەو سەرچاوانە دەردەخات كە لێوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی پێ‌ دابین دەكرێت.

ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند: ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان  مسۆگەركراوە، بەهۆی بوونی پارەی خوولاوی ئەو كاتانەی كە نرخی نەوت لەبەرزیدا بووە، هەروەها بوونی یەدەكی پارە لە بانكی ناوەندی عیراق، جگەلەوەش ئەو پارە زیادەیەی لە بودجەی هەندێك لە وەزارەتەكان ماوەتەوە و بەكارنەهێنراوە.

سەفار راشیگەیاندوە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخان دەكرێت.

سەفار دەشڵێت: پێویستە بانكی ناوەندی عیراق گرنگی بدات بە توێژی هەژاران، بەتایبەتی ئەوانەی كە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە لەكارەكانیان دابڕاون، پێویستیشە چارەسەری بەپەلەیان بۆ بدۆزێتەوەو پاڵپشتی دارایی بكرێن، چونكە هەندێك كار هەیە كرێی رۆژانەیە.

جێی ئاماژەیە، لیژنەی دارایی نوێنەرانی عیراق ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە كە باسیان لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە دەكرد.

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاند: بەهیچ شێوەیەك راست نییە كە حكومەت بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، مووچەی فەرمانبەران كەم بكاتەوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەبەرامبەر دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، چارەسەرە داراییەكان دەخاتە ڕوو، دووپاتیشی كردۆتەوە كە هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی حكومەت نییە.

PUKmedia/ ئاژانسی هەواڵی عیراقی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket