riklam

یەکێتی هاوکاری پزیشکی دەگەیەنێتە خورماتوو

ی.ن.ک‌‌ 08:50 PM - 2020-03-26
.

.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆمەڵێک پێداویستی پزیشکی کە پیکهاتبوون لە دەرمانی پاككەرەوە و پاكژكەرەوە گەشتە قەزای خورماتوو بۆ بنکەی تەندروستی ڕزگاری.

ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٣/٢٦ دکتۆر کامیل جەمیل نوێنەری کارمەندانی تەندروستی خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: بە هاوکاری کۆمپانیای بەرهەم و مەلا کەریم شکور ئەندامی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی ١٦ ی ڕێکخستنی حەمرین و دلیر بەرپرسی دەزگای دژە تیرۆر نوسینگەی خورماتوو کۆمەڵێک پێداویستی پزیشکی کە پیکهاتبوون لە دەرمانی پاككەرەوە و پاكژكەرەوە گەشتە قەزای خورماتوو بۆ بنکەی تەندروستی ڕزگاری.

وتیشی: زۆر سوپاسی ئەو بەڕێزانە ئەکەین ئەم هاوکاریەیان ناردوە و هیودارین هەمو حزب و بەپرسانی هەریم دەستی هاوکاری بگەیینە ئەو شۆینانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە.

PUKmedia عەدالەت میعاد/ خورماتوو

received_224624878780949.jpeg

received_218502842560665.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket