riklam

لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیەندرا

ئابوری 08:29 PM - 2020-03-26
.

.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردتان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی حکومەتی هەرێمی راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەت، ٢٩-٣-٢٠٢٠ مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای گشتی ئاسایش دابەشدەکرێت و رۆژی ٢٩ و ٣٠- ٣-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

٣١-٣-٢٠٢٠ مووچەی ئەنجومەنی دادوەری و وەزارەتی داد و وەزارەتی سامانەسرووشتییەکان دابەشدەکرێت.

١-٤-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی دابەشدەکرێت.

٢-٤-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتەکانی گواستنەوەو گەیاند و پیشەسازی و بازرگانی و دیوانی چاودێری دارای و مافی مرۆڤ و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و وەبەرهێنان و دەستپاکی و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەستگای مین دابەشدەکرێت.

٤ و ٥_٤_٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و موچەی خاوەنپێداویستی تایبەت دابەشدەکرێت.

٥-٤-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت.

٦-٤-٢٠٢٠ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.

٦ و ٧-٤-٢٠٢٠ مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

٧-٤-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی کارەبا دابەشدەکرێت.

٨-٤-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و رۆشنبیری و لاوان دابەشدەکرێت.

٩-٤-٢٠٢٠ مووچەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی و نیشتەجێکردن و سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم دابەشدەکرێت.

٨ و ٩-٤-٢٠٢٠ مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت.

PUKmedia تایبەت

 

٥٦.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket