riklam

عیراق ..ژمارەی تووشبووان بەكۆرۆنا لەدەرەوەی وڵات بەرزدەبێتەوە

عیراق 07:34 PM - 2020-03-26
.

.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق، تووشبوونی هاووڵاتیەكی تری عیراقی بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەدەرەوەی وڵات راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لەراگەیەنراوێكدا، ئاشكرایكردوە:" هاووڵاتیەكی عیراقی، لەیەكێك لەبەشە ناوخۆیی زانكۆكانی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووە".

رونیشكراوەتەوە:" تەمەنی 20 ساڵانەو ئەوە یەكەمین حاڵەتی تووشبوونی هاووڵاتیانی عیراقە لە ئێران".

ئاماژە بەوەشدراوە:" ژمارەی تووشبووان لەدەرەوەی وڵات بۆ 20 كەس بەرزبووەتەوە، ئەردەن 10، ئیتالیا6، ئێران 1، لبنان 2، كەنەدا1".


PUKmedia راگەیەنراو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket