riklam

پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌ به‌غداده‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌رێم

ئابوری 06:09 PM - 2020-03-26
.

.

به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق ڕایگه‌یاند، پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان له‌ به‌غداده‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم.

عابد ساڵح مزوری به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕاگه‌یاند: بڕی 453 ملیار دینار پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداده‌وه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ بانكی ناوه‌ندی عیراق له‌ هه‌ولێر.

وتیشی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بانكی ناوه‌ندی عیراق ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ سیستمه‌كه‌ بكاته‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێت یه‌كشه‌ممه‌ به‌ میكانیزمێكی گونجاو مووچه‌ دابه‌ش بكات.

هاوكات جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی دونیادا، كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌وشێكی سه‌ختی ته‌ندروستی و ئابووری كردووه‌ و هه‌رێمی كوردستانیش به‌ده‌ر نییه‌ له‌و ڕه‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌ و هه‌موو تواناكان له‌و پێناوه‌دا خراونه‌ته‌گه‌ڕ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، وه‌زاره‌ته‌كانی (پێشمه‌رگه‌، ته‌ندروستی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ) مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌، بۆ وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تریش له‌ كاتی گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدا دابه‌ش ده‌كرێن، چونكه‌ نزیكه‌ی 51% ی كۆی پاره‌ی پێویست بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ به‌غداده‌وه‌ دێته‌ هه‌رێم.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket