زوبێر عوسمان: گومانمان هه‌یه هاتنی هێزه‌كه‌ی پارتی بۆ زینی وه‌رتێ بۆ خزمه‌ت بێت
ی.ن.ک 05:05 PM - 2020-03-26.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆرانی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، هاتنی ئه‌و هێزه‌ی پارتی به تاكڕه‌وی بۆ زینی وه‌رتێ، مه‌به‌ستی تری له پشته‌وه‌یه‌و گومانمان هه‌یه بۆ خزمه‌ت و هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بێت له‌م كاته‌دا.
زوبێر عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: 23ی ئه‌م مانگه پارتی به‌تایبه‌ت كاك فه‌قێ ئامرلیوای 7 به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی كه هێزی هاوبه‌شه خۆی و 70 كه‌س هاتووه‌ته مزگه‌وتی به‌ڕۆژ كه دوو ئامرفه‌وجی لیوای 12 ی له‌گه‌ڵ بووه پێنج دۆشكه‌ی هێناوه كۆمه‌ڵێك شۆفڵ و حه‌فاره‌ی هێناوه، به به‌پێ ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵانی ئێمه له‌و سنووره ئاگاداربكاته‌وه، دواتر ئێمه پێمانزانی، كه خۆی به‌شێك له یه‌كه‌ی 80 و ئاسایشی پارتیش باره‌گاكانیان هێنابووه زینی وه‌رتێ كه له راستیدا ئه‌و سنووره سنووری پارتی دیموكراتی كوردستان نییه، به‌ڵكو ئه‌و شوێنه هه‌میشه هێزه‌كانی یه‌كێتی لێبووه، به‌ڵام هاتنی ئه‌و هێزانه بۆ ئه‌وێ له ئێستادا دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كی زۆری دروستكردووه.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر نییه‌تی حكومه‌ت بێت ئه‌وا نییه‌تێكی باشی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رێگاكان قه‌ده‌غه‌بكات و رێگربێت له هاتوچۆی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌ك كه مه‌ترسی بۆ هاووڵاتییان دروست بكات و رێگربێت له هاتوچۆی بێ كۆنتڕۆڵی خه‌ڵك له‌و رێگایه، بۆ ئه‌مه هه‌موومان له‌گه‌ڵیداین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نییه‌تی تریان هه‌یه كه بۆ ئه‌وه‌بێت هێزه‌كانی پارتی له زینی وه‌رتێ جێگیربكرێن، ئه‌وه نییه‌تێكی خراپه.
زوبێر عوسمان وتیشی: له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمان و له‌رێگه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆمانه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه ئه‌وێ جێبهێڵێت كه بتوانین به هه‌ردوولامان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌وێ كۆنتڕۆڵ بكه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی سنووره‌كه‌و ناوچه‌كه‌دا بێت، نه‌ك به‌رنامه‌ی خراپی له پشته‌وه بێت.
ئه‌وه‌شی وت: ئامرلیواكه‌ی پارتی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌ركێكی له‌وێ هه‌بێت به‌داخه‌وه له‌وێ ماوه‌ته‌وه، كه رێگری ئه‌كرێت له هاتوچۆكردنی ئاسایی و ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی یه‌كێتی كه له‌سنووری راپه‌ڕین داده‌نیشن و ده‌یانه‌وێت بچن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌زو باخه‌كانیان خزمه‌ت بكه‌ن كه له ئێستادا وه‌رزی بڕین و خزمه‌تكردنی ره‌زو باخه رێگرییان لێده‌كرێت.
ده‌شڵێت پێویسته هێزێك له‌وێ بێ كه خه‌ڵكه‌كه بناسێت و رێگری له‌و خه‌ڵكانه نه‌كات كه ده‌یانه‌وێت بچنه سه‌ر رِه‌زو باخه‌كانیان.
وتیشی: ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه هه‌موو رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێنماییه‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكرێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شین كه هێزی هاوبه‌ش بچێته رانیه‌و سه‌ركه‌پكانیش، به‌ڵام به دیاریكراوی زینی وه‌رتێ كه له رووی قوڵایی ستراتیجی سه‌ربازی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه نامانه‌وێت هیچ هێزێكی هاوبه‌ش و هیچ هێزێكی پارتی له‌وێ بێت.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌یانه‌وێت ئه‌وێ كۆنتڕۆڵبكرێت ئێمه ده‌توانین هێزی یه‌كه‌ی 70 بنێرێن بۆ ئه‌وێ و بتوانین كۆنتڕۆڵی بكه‌ین ئه‌وانیش ئه‌توانن خۆیان چاودێری بارودۆخه‌كه‌ی ئه‌وێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌وێ كۆنتڕۆڵده‌كرێت و هیچ شتێكی نامۆ به‌دی ناكرێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا كه مانای تر ده‌به‌خشێت، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵی نین.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئێمه گومانی ته‌واو ده‌كه‌ین كه هاتنی ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وێ به‌و شێوه‌یه مه‌به‌ستی تری له‌پشته‌وه بێت، بۆیه داواده‌كه‌ین له‌و چه‌ند رۆژه‌ی داهاتوو ئه‌و هێزانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنه كۆنه‌كانی خۆیان، ئه‌گه‌ر له هه‌ر حاڵه‌تێكیش پێویست بكات داوا له یه‌كه‌ی 70 بكرێت هێزێك بنێرێته ئه‌وێ كه ئه‌و ناوچه‌یه ناوچه‌یه‌ك بووه چ وه‌ك ئه‌و سنووره‌ی له ناوچه‌كه دیاریكراوه بۆ هێزه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وان له‌وێ ده‌بن و ده‌یپارێزن، نه‌ك هێزێكی تر به مه‌ستی تر بیه‌وێت بێته ئه‌و سنووره.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19