riklam

كۆرۆنا چه‌ندین ملیار دینار زیان به‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت

ئابوری 03:57 PM - 2020-03-26
.

.

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی به‌شێكی زۆری دوكانه‌كان، نزیكه‌ی 5 ملیار دینار زیان به‌ كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێم گه‌یشتووه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌،  تێیدا هاتووه‌، له‌م مانگه‌دا زیانێكی دارایی زۆر به‌خاوه‌ن پڕۆژه‌كان گه‌یشتووه‌، كه‌ نزیكه‌ی 5 ملیار دیناره‌، هۆكاری زیانه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، زیاتر له‌ 2 ملیۆن و 500 هه‌زار مریشك له‌ناو هۆڵه‌كاندا هه‌یه‌ و هیچ بازاڕێك نییه‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌یان، چونكه‌ هه‌موو دوكانه‌كانی فرۆشتنی مریشك داخراون و هیچ سه‌ربڕخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ش نییه‌ ڕۆژانه‌ فریای سه‌ربڕینی مریشكی زۆر بكه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌ مریشكه‌كان ده‌مێننه‌وه‌ و پێویسته‌ عه‌له‌ف و خۆراكی زیاتریان بدرێتێ‌، ئه‌وه‌ش خه‌رجی زیاتری ده‌وێت، چونكه‌ نرخی هه‌ر ته‌نێك عه‌له‌ف 100 دۆلاره‌.

كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان داوا له‌ پارێزگار و قایمقامیه‌ته‌كانیش ده‌كات، به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان كار بۆ كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كانی مریشك فرۆشتن بكه‌ن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket