په‌یامێك له پارێزگاری سلێمانیه‌وه
کوردستان 01:16 PM - 2020-03-26.
پارێزگاری سلێمانی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی خه‌ڵك ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كۆتایی به به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك و پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه بهێنن.
ده‌قی په‌یامه‌كه...
هاونیشتمانانی خۆشه‌ویست
پابه‌ندیی و خۆپارێزیتان، خۆڕاگریی و خۆبه‌خشیتان، نیشانه‌ی هۆشیاریی‌و دانشمه‌ندیی‌و گیانی به‌رزی به‌رپرسیارێتیانه، بۆیه شایانی سوپاس و ستایش‌و پێزانینێكی زۆرن، كه به‌هۆی خۆڕاگریتانه‌وه به پشتیوانی خودا‌و هیمه‌تی مه‌ردان، دۆخه سه‌خته‌كان پێده‌نێنه قۆناغه‌كانی كۆتایی.
ئه‌م كاره‌ساته‌ی له‌ڕێی ئه‌م په‌تایه‌وه به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هاتووه، وانه‌ی نوێ‌و به‌بیرداهێنانه‌وه‌ی ئه‌زمون‌و كه‌لتوره جوانه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه، هه‌ر له چاره‌نووسی هاوبه‌شه‌وه، تا ده‌گاته‌وه به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و، یه‌كتر خۆشویستن‌و ئه‌زمون ئاڵ‌وگۆڕكردن، هه‌وڵدان بۆ زاڵبوون له هه‌موو كه‌س‌و پنتێكدا بۆئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان جارێكی‌تر دووباره‌نه‌بنه‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م دۆخه ته‌ندروستیه‌ی ئێستا به‌سه‌ر جیهاندا هاتووه، دۆخێكی ئابووری نوێشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه‌و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دۆخێكی نوێتر ده‌هێنێته كایه‌وه، كه پێویست ده‌كات سه‌به‌ته‌ی خۆراكیی‌و چاره‌سه‌رسازیی‌و ئاسایشی ئابووریش، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستیی ڕێكبخه‌ین‌و یه‌كبخه‌ین.
بۆیه دڵسۆزانه‌و خزمه‌تكارانه، داوا له هه‌موو ئێوه‌ی ئازیز ده‌كه‌م، كه كۆتایی به به‌هه‌ده‌ردانی خۆراك و پێداویستیه‌كانی ڕۆژانه بهێنن، ئه‌وه‌نده به‌كاربهێنن كه پێویستیانه، بۆئه‌وه‌ی هیچ به‌ش‌و ژه‌مه‌خۆراكێك زیاد له پێویست نه‌بێت‌و نه‌كرێته سه‌به‌ته‌ی خۆڵه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها داواتان لێده‌كه‌ین زیاد له پێویستی خۆتان‌و خۆراك‌و پێداویستیه‌كان مه‌كڕن، چونكه هه‌موو ئه‌مانه ئه‌گه‌ری خراپبوون‌و كۆنبوون‌و به‌سه‌رچوونیان هه‌یه‌و سه‌ره‌تایه‌كی ترسناك ده‌بن بۆ بره‌ودان به گیانی خۆپه‌رستیی‌و خوڵقاندنی قه‌یرانی ئابووریی.
داوا له ماركێت‌و دوكانه‌كان ده‌كه‌ین، زیاد له پێویستی خۆیان‌و خواستی كڕیاره‌كانیان خۆراك‌و كه‌لوپه‌لی پێویست تاقت نه‌كه‌ن، چونكه له ئه‌گه‌ری هه‌ر خراپبوون‌و تێكچوونێكدا خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن‌و زیان به ئاسایشی خۆراك‌و ئابووریی نیشتمانی ده‌گه‌یه‌نن.
داوا له كۆمپانیا بازرگانیه‌كانی خۆراك‌و پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانیش ده‌كه‌ین به‌هه‌مان گیانی مرۆڤدۆستیی‌و نیشتمانیانه‌یانه‌وه به‌رده‌وامبن له دابینكردنی پێداویستیه‌كان‌و به به‌رنامه‌یه‌كی شیاو به‌رده‌وامیی به سوڕی بازرگانیی‌و ئابووریی‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كان بده‌ن وه‌ك له كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتاندا دیاریمانكردووه.
هه‌موولا دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه جوڵه‌و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی به‌رده‌وامه، خۆراك‌و سوته‌مه‌نیی‌و كاڵا‌و پێداویستیه‌كان به قه‌باره‌ی زۆر‌و شیاو له‌به‌رده‌ستدان، هه‌موویان له‌ژێر كۆنترۆڵی وردی چاودێری نرخ‌و جۆر‌و قه‌باره‌و دابه‌شكردنی شیاوانه‌دان، به تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه، جیهان دوچاری دۆخێكی سه‌ختی ئابووریی‌و بازرگانیی ده‌بێت، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا، هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌بێت، كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی ئارامی پاكی ته‌ندروستیی ببێته ناوه‌ندێكی بازرگانیی و ئابووریی گرنگ.
بۆیه خۆپارێزیی‌و پابه‌ندیتان، به‌هێزكردنی كه‌لتوری ده‌ستپێوه‌گرتن‌و به‌هه‌ده‌رنه‌دان‌و له‌خۆگرتنه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی تر زه‌مینه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته نێوده‌وڵه‌تیانه، له ناوخۆدا پته‌وو به‌هێزو له‌بار ده‌كات.
شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتوو بن..
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر
پارێزگاری سلێمانی
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19