riklam

كەربەلا.. سەرپێچیكارانی قەدەغەی هاتوچۆ زیندانی دەكرێن

عیراق 12:28 PM - 2020-03-26
.

.

ئیدارەی پارێزگای كەربەلا بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا، باری نائاسایی لەبەرزترین ئاستدا راگەیاند.

نەسیف خەتابی پارێزگاری نەجەق لەبەیاننامەیەكدا، باری نائاسایی لەبەرزترین ئاستدا راگەیاندو هاوكات راشیگەیاندوە:" تەواوی هێزە ئەمنیەكان و تیمە تەندروستیەكان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشی لەبەرزترین ئاستداو لەتەواوی سنوری پارێزگاكەدا بڵاوەیان پێكراوە".

رونیشكراوەتەوە:" هەركەسێك سەرپێچی  بڕیارەكانی قەدەغەی هاتوچۆ بكات، دەست بەجێ زیندانی دەكرێـت و روبەڕووی دادگا دەبێتەوە".

بڕیارەكەی پارێزگاری كەربەلا لەكاتێكدا ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسنورەكەیاندا بەرزبووەتەوە.


PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket