riklam

گەرمیان .. هۆشداری دەدرێتە بارهەڵگرەكان

کوردستان 11:57 AM - 2020-03-26
.

.

ئیدارەی گەرمیان شۆفێری ئەو بارهەڵگرانەی كرێی گواستنەوەی بارەكانیان بەزیادەوە وەردەگرن لەسنوری مەرزی پەروێزخان دەردەكرین.

بەیانی ئەمڕۆ(26ی ئازار) ژوری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بەسەر پەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و ئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامانی كۆبوەوە.

لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردرا بەڕیكخستنەوەی كاروباری تایبەت بەشۆفێرانی دەروازەی نیودەوڵەتی پەروێزخان ، بەتایبەت ئەو كەسانەی كرێی گواستنەوەی بارەكان لە پەروێزخانەوە بۆ ناوچەكانی گەرمیان گران دەكەن.

لەو پێناوەشدا بۆئەوەی گرانكردنی كرێی ئەو بارانە ڕەنگدانەوەی نەبێت لەسەر گرانبوونی نرخ لەبازارەكاندا.

بڕیاردرا ئەوكەسانەی كە پێشێلكاری دەكەن هێڵەكانیان لێوەربگیریتەوەو ریوشوێنی یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.


PUKmedia  فۆتۆ:كاوە جاسم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket