riklam

وه‌زیری ته‌ندروستی: له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش ئامێری پشكنینی كۆرۆنا داده‌نرێت

کوردستان 11:44 AM - 2020-03-26
.

.

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند، له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ رێكای زۆر باش له‌دژی كۆرۆنا گیراوه‌ته‌به‌رو له‌داهاتوودا له‌هه‌ڵه‌بجه‌ش وه‌ك پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئامێری پشكنینی كۆرۆنا داده‌نرێت.

 د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند، كه‌ره‌نتینه‌ و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و جێی ده‌شتخۆشیه‌ كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگاكه‌ وه‌ك یه‌ك تیم له‌دژی ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌جه‌نگن.

 وتیشی: به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و رێكارانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ ئه‌وانه‌ی توشی ڤیارۆسه‌كه‌ ده‌بن كه‌من و زۆرنین، هه‌روه‌ها رێژه‌ی چاكبوونه‌وه‌ش له‌ئاستێكی باشدایه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ئێستادا ته‌نها گه‌شتیار گومانلێكراو نیه‌، به‌ڵكۆ هه‌ر كه‌سێك كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی هه‌بێت ، لای ئێمه‌ وه‌ك گومانلێكراو لێی ده‌ڕوانین تا ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ ده‌رده‌چێت.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌راوورد به‌كه‌ین به‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق ده‌بینین له‌هه‌موو شاره‌كانی عیراق ته‌نها دوو ئامێری پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ ئامێره‌كه‌ بوونی هه‌یه‌ و له‌داهاتووشدا له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و ئامێره‌ داده‌نرێت.

له‌كۆتایی وته‌كانیدا وتی، هه‌ر پشكنینێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا 150 هه‌زار دینار تێچووه‌كه‌یه‌تی، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین پشكنین بۆ هاووڵاتیان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌بگرین له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێویسته‌ هاووڵاتیان خۆشیان هۆشیار بن و له‌ماڵه‌وه‌ بمێننه‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket