riklam

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر: بازرگانی بەمرۆڤ تەشەنە دەسێنێت

کوردستان 10:54 AM - 2020-03-26
.

.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت: لەهەولێر باززگاری بەمرۆڤ خەریكە تەشەنە دەسێنێت و بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەك هێزە ئەمنییەكان دوو ئۆتۆمبێلی تریان دەستگیركردوە كە پڕ بوون لەعەرەب و شۆفێرەكانیان بەپارە بەنیاز بوون بیانگەیەننە ناو هەولێر.

موقەدەم حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لەپەیجی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردوەتەوە: ئەمڕۆ 26ی ئاداری 2020 لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەكانی هاتووچۆو زێرەڤانی لەسەر رێگای هەولێر - گوێر دوو ئۆتۆمبێل دەستیان بەسەر داگیرا كەپڕبون لەعەرەبی دانیشتوی دەوروبەری گوێرو بەنیازبون بەقاچاغ و بێ پشكنین بیانهێننە ناو هەولێر.

رونیشیكردوەتەوە: لەكاتی لێكۆلینەوە لەگەڵ شوفێرەكان وتیان كە ئەوانە كرێكاری كۆمپانیان و لەدوایدا دەركەوت كە ئەوانە كرێكاری ئەو كۆمپانیایانە نین،

بۆیە سەرنشینەكان رەوانەی پشكنینی پزیشكی كران و شوفێرەكانیش تەسلیم بەپۆلیس كران بۆ ئەوەی بدرێنە دادگا.

دەشڵێت: بەو جۆرە كەسانەو بەهەموان رادەگەیەنین كە هێزە ئەمنیەكان بەردەوام لەسەر رێگایەكانن و پشكنین بۆ هەموو حاڵەتێكی گوماناوی دەكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەدوو رۆژی رابردوودا لەدوو رووداوی تری هاوشێوەدا دوو ئۆتۆمبێلی تر دەستیان بەسەردا گیراو كە یەكێكیان 29 عەرەبی هەڵگرتبوو بەنیزا بوو بیانهێنێتە هەولێر، ئەوی تریشیان دوو نیپاڵی تێدا بوو شۆفێرەكان بەپارە كەسەكانیان گواستبوویەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket