riklam

به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌روه‌رده‌: هێشتا دێوه‌زمه‌ی پاشه‌كه‌وت نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌

ئابوری 10:43 AM - 2020-03-26
.

.

نزیكه‌ی 50 رۆژه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانیش ده‌ڵێت، بێده‌نگ بوونمان مایه‌ی رازیی بوونمان نیه‌.

مامۆستا به‌كر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، بێده‌نگیمان مانای ڕازی بوون نیه‌ وه‌ك چۆن به‌ومانایه‌ش نیه‌ له‌هه‌وڵدان و په‌یوه‌ندیكردن به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان خه‌مساردین.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، پێشمانوایه‌ وه‌ك چۆن مافی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه‌ كه‌ شایسته‌ی دارایی وه‌ربگرن به‌تایبه‌تی كه‌ هێشتا دێوه‌زمه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌و بێمتمانه‌یی نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه‌ له‌لامان ، به‌ڵام ئه‌ركی حكومه‌ته‌ مشووری مووچه‌خۆرانی بخوات لانیكه‌م به‌پێدانی مووچه‌ به‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران.

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو: پێویست ناكات لێره‌وله‌وێ كه‌سانێك موزایه‌ده‌ بكه‌ن گوایه‌ هه‌رئه‌وان دڵسۆزن و داكۆكیكارن له‌مافی گشتی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌مومان ئه‌و به‌رپرسیارێتی و هه‌سته‌ به‌ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین .

جێی ئاماژه‌یه‌، نزیكه‌ی 50 رۆژه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌و ئه‌و مووچه‌یه‌شی بڕیاره‌ له‌ئه‌م مانگه‌دا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریبگرن، مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردووه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket