riklam

كچێكی كۆچكردوەكەی كەركوك توشی كۆرۆنا بوو

کوردستان 10:33 AM - 2020-03-26
.

.

لەكەركوك دوای ئەنجامدانی پشكنین ئاشكرابوو كچێكی ئەو ژنەی گیانی لەدەستدا توشی كۆرۆنا بووەو شەش كەسی تریش كە نێگەتیڤ بوون.

لەوبارەیەوە د.سەباح نامیق بەڕێوەبەری هۆبەی تەندروستی گشتی لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: حەوت گومانلێكراو لەكەركوك پشكنینی كۆرۆنانیان بۆ كراوەو ئەنجامی پشكنینەكانیش لەبەغدا گەڕاونەتەوەو دەركەوتوە شەشیان ئەنجامەكانیان نێگەتیڤ بوون و یەكێكیان پۆزەتیڤ بووەو توشی كۆرۆنا بووە.

ئەوەشی وت: ئەو كەسەی دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆرسی كۆرۆنایە كچكێكی تەمەن 55 ساڵانی ئەو ژنە بەتەمەنەیە كە خەڵكی ناحیەی تازە بوو بەهۆی ڤایرۆرسی كۆرۆناوە گیانی لەدەستدا، بەڵام كچكێكی تری ئەنجامەكەی بەنێگەتیڤ گەڕاوەتەوەو هەڵگر نیە.

د.سەباح نامیق راشیگەیاند: توشبووەكە گوازراوەتەوە بۆ سەنتەری چارەسەری تایبەت بەكۆرۆنا لەناوچەی پیشەسازی باشوری كەركوك.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket