riklam

تەندروستی هەرێم سێ حاڵەتی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

کوردستان 09:27 AM - 2020-03-26
.

.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنای لەهەولێر راگەیاند.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستنیشانكرا، كه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 32 ساڵ و دوو پیاوی ته‌مه‌ن (30) و (32) ساڵن، كه‌ هه‌موویان كه‌سوكاری تووشبێكی دوێنێی شاری هه‌ولێرن.

جێی ئاماژه‌یه‌، تائێستا 103 كه‌س له‌هه‌رێمی كوردستان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket