riklam

لەهەولێر بانكە ئەهلی و نوسینگەكانی دراو دەكرێنەوە

کوردستان 09:26 AM - 2020-03-26
.

.

لەپارێزگای هەولێر بڕیاردرا بانكە ئەهلییەكان و نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەفتەیەكدا دوو رۆژ بكرێنەوە.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێكی نوێی دەركردو تیایدا بڕیاریداوە  بانكە ئەهلیەكانی هەولێر، لەڕۆژانی (یەكشەممە و چوارشەممە) لەسەعات 8ی بەیانی تا 1ی دوای نیوەڕۆ كراوەبن، بەمەرجی ئەوەی هەر بانكێك لە پێنج كارمەند زیاتری لێ نەبێت بۆ راییكردنی كارەكانیان، دەشڵێت: بۆیان هەیە تەنها یەك ئۆتۆمبێل بەپێی باجێكی تایبەتی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر بۆ هاتووچۆكردنیان بەكاربهێنن.

هەروەها لەخاڵێكی تری بڕیارەكاندا ئاماژە بەوەكراوە:نوسینگەكانی ئاڵۆگۆڕكردنی دراو، ئەوانەی لەدەرەوەی شەقامی 60 مەترین بەهەمانشێوەی بانكە ئەهلییەكان، رۆژانی (یەكشەممە و چوار شەممە) لە سەعات 10ی بەیانی تا 3ی دوای نیوەڕۆ كراوە دەبن، هەروەها نوسینگەكانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشانی شێخەڵا، دەتوانن لەگەڵ نووسینگەكانی دەرەوەی شەقامی (60) مەتری كە مۆڵەتیان هەیە، یان لە شوێنێكی تری دەرەوەی بازنەی هەمان شەقام، بەشێوەیەكی كاتی شوێنێك بۆخۆیان دابین بكەن و نوسینگەكانیان بكەنەوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket