riklam

بارانبارین به‌رده‌وامده‌بێت

کوردستان 09:20 AM - 2020-03-26
.

.

به‌ره‌به‌یانی سبه‌ینێ ھه‌ینی 27-3-2020 ھه‌رێم ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی پچڕ پچڕی مامناوه‌ندی بارانبارین و ھه‌وره‌ بروسكه‌.

پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆله‌كه‌ سه‌ره‌تا له‌ناوچه‌كانی سنوری پارێزگای ھه‌ولێر و دھۆكه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و له‌كاته‌كانی دواینیوه‌ڕۆ بۆ شه‌و كاریگه‌ری ببێت له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ و مامناوه‌ندو ھه‌ندێك كات ھه‌وره‌ بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت .

خێرای با چالاك ده‌بێت بۆ 10-20 كلم/س زیاتر له‌ھه‌ندێك كاتدا به‌ ئاراسته‌ی باشور و باشوری رۆژھه‌ڵاته‌وه‌ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌ی 1-2 پله‌ی سلیزی نزمده‌بنه‌وه‌ .


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket