riklam

سەرۆك وەزیرانی كەنەدا:لەماڵەكانتان بمێننەوەو 2000 دۆلار وەربگرن

جیهان 09:14 AM - 2020-03-26
.

.

ژمارەی توشبوان بەكۆرۆنا لەكەنەدا لەهەڵكشاندایەو سەرۆك وەزیرانی ئو وڵاتەش بڕیاریدا هەر كەسێك بەهۆی مانەوە لەماڵەوە كارەكەی لەدەستدا بێت بڕی دوو هەزار دۆلاری پێدرێت و پارەكەش تا چوار مانگیش بەردەومادەبێت. 

سایتی (world O Meters) بڵاویكردەوە ژمارەی توشبووانی  ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی كەنەدا بەڕێژەیەكی مەترسیدار لە هەڵكشاندایەو تەنها لەماوەی  ڕابردوودا 575 حاڵەتی نوێ لە كەنەدا تۆمار كراوە ، بەم پێیە ژمارەی كۆی گشتی 24 سەعاتدا ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەنەدا گەیشتوەتە سێ هەزارو 367 كەس و لەوانەش 30 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 185 كەسیش چارەسەركراون.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردەوە: بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی كەنەدا زۆربەی توشبوانی ڤایرۆسەكە لەهەرێمەكانی كویبیك تۆماركراون كە ژمارەیان هەزارو  339 حاڵەت و ئۆنتاریۆ 688 حاڵەت و بریتش كۆڵۆمبیا 617 و ئەلبێرتا 419 كەس تووشبوون بەڤایرۆسی كورۆنا.

لەلایەكی ترەوە جەستن ترۆدۆ سەرۆك وەزیرانی دوێنێ 25ی ئاداری 2020  لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم ماڵەكەی خۆی سەبارەت بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، رایگەیاند: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی  ئەو كارمەندانەی كە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا زیانیان بەركەوتووە.

ترۆدۆ وتیشی: دوای ئەوەی پەرلەمانی فیدراڵی رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی 82 ملیار دۆلار دەربڕی، بەرنامەی بەپەلەی  نوێمان بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی كارەكانیان لەدەستداوە  داڕشتوە، بۆیە بڕیارماندا لە 15ی ئازارەوە بۆ هەركەسێك كە ئیشەكەی لەدەستدابێت بڕی 2000 دۆلار خەرجدەكرێت و بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام دەبێت.

هەر لەپەیامەكەیدا سەرۆك وەزیرانی كەنەدا لەپێناو پاراستنی ژیانی گشتی  دووبارە جەختیكردەوە كە پێویستە هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا پابەندی رێنمایی و یاساكانی وەزارەتی تەندرووستی بن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

PUKmedia عوسمان عەلی – توڕونتۆ 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket