riklam

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەلار چەند بڕیارێك دەردەكات

کوردستان 12:24 AM - 2020-03-26
.

.

لەكۆبونەوەی ئەمشەوی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی كەلار، چەند بڕیارێك بۆ زیاتر توندوتۆڵكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی هاتوچۆ دەردەكرا.


راگەیاندنی ژووری ئۆپرسیۆنەكانی كەلار، لەوبارەیەوە ئاشكرایكردوە:"كاتژمێر ٨ و نیو ی ئەمشەو بە سەرپەرشتی شەهاب حاجی احمد قایمقامی قەزای كەلار شەشەم كۆبوونەوەی فەرمی ژووری ئۆپراسیۆنی قەزای كەلار بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندی دارەكان بەڕێوەچوو.

لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا

١-راسپاردنی ئەو هێزانەی كە ئەركدان ، هەڵسوكەوتیان بە شێوەیەك بێت حورمەتی هەموو لایەك پارێزراو بێت.

٢- هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش پشتیوانی هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ دەبن بۆ ئیجرائات كردن لە گەڵ ئەو شۆفێرانەی كە سەرپێچی رێنماییەكان دەكەن.

٣-داخستنی كارگەكانی بلۆك و چیمەنتۆ (خەباتە) تا بەرواری ١ی ٤

٤- رەشكردنی شار دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا(دەرمان رشتن).

٥- داخستنی سەرجەم ماركێت و هەرزان بازاڕەكان لە كاتژمێر ١١ی شەو .

٦- جەختكردنەوە لە جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییەكانی كۆبونەوەكانی پێشووی ژووری ئۆپراسیۆنی قەزای كەلار.


PUKmediaراگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای كەلار

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket