چه‌ندین زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره سه‌باره‌ت به مێرووله
هەمەرەنگ 09:10 PM - 2020-03-25.
مێرووله جۆره مێرویه‌كی بچوك و زیره‌كه. قه‌باره‌و جۆری جیاوازیان هه‌یه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌و زینده‌وه‌ره.
1. مێرووله‌ش فه‌قیر نیه‌و به‌شی خۆی سه‌گه. زیاتر له 280 جۆر مێرووله هه‌ن كه ده‌كرێ مرۆڤ بكوژن.
2. مێرووله‌ی ئاگرو مێرووله‌ی لێخوڕ له‌ئه‌فه‌ریقا، دوان له‌كوشنده‌ترین جۆره‌كانی مێرووله‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره مێرولانه له‌نشینگه‌گه‌لێك ده‌ژین كه تا بیست ملیۆن مێرووله له‌خۆده‌گرێت و به‌هێزن، هه‌ركه هێرشی ئه‌م جۆره مێرولانه ده‌ستیپێكرد ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌توانن نێچیره‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تی مردنانه‌ی به‌هۆی مێرووله‌وه تۆماركراون، قوربانییه‌كان ئه‌و كه‌سانه بون كه له‌نزیك گردێكی مێرووله خه‌ویان لێكه‌وتووه‌و به‌هۆی گازه بێشومار‌و پێوه‌دانه زۆره‌كانی مێرووله‌وه توشی حاڵه‌تێك بون كه پێیده‌ووترێت شۆكی هه‌ستیاری و دواتر عومری درێژیان بۆ تۆ جێهێشتووه.
3. جۆرێك مێرووله هه‌یه پێی ده‌ووترێت گامێروله. ئه‌م جۆره سوعبه‌ت و شت نازانێت و مه‌ترسیدارترین مێرووله‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی پێوه‌دانه‌وه، له‌ماوه‌ی ته‌نها چاره‌كه سه‌عاتێكدا مرۆڤ بكوژێت.
4. یه‌كه‌م جوتیاری نامرۆیی له‌ڕوی په‌روه‌رده‌كردن بۆ گۆشته‌وه، مێرووله بووه. جۆرێك مێرووله‌ی ئه‌فه‌ریقی هه‌یه كه مێرووه بچوكه‌كانی تر بۆ خواردن په‌روه‌رده ده‌كات.
5. مێرووله شێوازگه‌لی هاوشێوه‌ی هی مرۆڤ به‌كارده‌هێنێت له‌كاتی جه‌نگدا. ته‌نانه‌ت ستراتیژیی پێشكه‌وتوتر له‌مرۆڤ به‌كارده‌هێنێت، بۆ نمونه سیستمی چاودێریكردنی شوێنه‌كان و ناردنی مێرووله‌گه‌لێك كه توانای هه‌ڵاوسانیان هه‌یه بۆ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه به‌كارده‌هێنن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نیشاندانی مێرووله به‌هێزتره‌كان.
6. ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانه به‌هۆی مێرووله‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌یه كه به قرش گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
7. سوڕی ژیانی شاژنی مێرووله‌ی سپی به به‌راورد به هی هه‌ر مێرویه‌كی تر، درێژترینه‌و ده‌گاته 50 ساڵ.
8. مێرووله ده‌توانێت چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون پێكه‌وه گرێبده‌ن و شاره‌مێرووله‌ی زه‌به‌لاح دروستبكه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر شاژن له‌خۆبگرێت. یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ریكۆردی په‌یوه‌ندیدار له‌نزیكه‌ی 306 ملیۆن مێرووله‌ی كرێكار‌و یه‌ك ملیۆن شاژنه‌مێرووله پێكهاتووه كه له 45 هه‌زار هێلانه‌ی پێكه‌وه‌به‌ستراودا ده‌ژین.
9. هه‌ندێك جۆر مێرووله هه‌یه ده‌توانێت مه‌له‌بكات و له‌هێلانه‌ی ژێرئاویشدا بژی.
10. له مانهاتن كه به‌ناوبانگرترین گه‌ڕه‌كی شاری نیۆركه، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 600 ملیۆن كه‌س و ملیارێك و دوو سه‌د ملیۆن مێرووله هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بڕواش ناكه‌یت، بیژمێره.
11. درێژی مێرووله‌خۆر نزیكه‌ی شه‌ش پێ ده‌بێت. به‌ڵام پانیی ده‌می، ته‌نها یه‌ك ئینجه.
12. مێرووله هه‌رگیز ناخه‌وێت. سیشی نیه.
13. له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤێكدا، یه‌ك ملیۆن مێرووله هه‌یه.
14. كۆی كێشی هه‌موو مێرووله‌كانی سه‌ر زه‌وی یه‌كسانه به كۆی كێشی هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی. هه‌ركه‌سێكیش بڕواناكات، ئه‌و عه‌رزو ئه‌وه گه‌ز ده‌توانێت بیپێوێت!
15. ده‌كرێ كۆمه‌ڵه مێرووله‌یه‌ك كۆیله‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت. هه‌ندێك جار شاژنه‌مێرووله‌یه‌ك شاژنی شاره‌مێرووله‌یه‌كی تری جۆری خۆی، ده‌كوژێت و كرێكاره‌كانی ئه‌و شاره به‌كارده‌هێنێت بۆ دزینی هێلكه‌كانی ئه‌و شاژنه. جاری واش هه‌یه شاره‌مێرووله‌یه‌ك هێلكه‌ی هێلانه‌مێرووله‌كانی تر ده‌دزن و ئه‌و مێرولانه‌ی له‌و هێلكانه‌وه له‌دایك ده‌بن، ده‌كه‌ن به كرێكاری شاره‌كه‌ی خۆیان.
16. مێرووله به به‌راورد به هه‌ر جۆره مێروویه‌كی تر، زۆرترین سوڕی ژیانی هه‌یه كه 30 ساڵه.
17. هه‌ندێك مێرووله ده‌توانێت 50 تا 100 ئه‌وه‌نده‌ی كێشی خۆیان، چت هه‌ڵبگرن.
18. مێرووله ده‌توانێت شاری هێنده زه‌به‌لاح دروستبكات كه درێژییه‌كه‌ی بگاته چه‌ند میلێك. ته‌بعه‌ن مه‌خسه‌وی شه‌ریفم شاره‌مێرووله‌یه نه‌ك هی به‌شه‌ر. هه‌ر شاره‌مێرووله‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی كیمیایی خۆی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه یارمه‌تی مێرووله‌كان ده‌دات عێل و عه‌شره‌تی خۆیان له‌هی شارێكی تر جیابكه‌نه‌وه.. واته ئه‌گه‌ر مێرووله‌یه‌ك رویان تێبكات ده‌زانن كه قه‌وم و عه‌شره‌تی خۆیانه یان نا!
19. مێشكی مرۆڤ له 10 ملیار خانه پێكدێت به‌ڵام هی مێرووله، له 250 هه‌زار پێكهاتووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌كرێت مێشكی 40 هه‌زار مێرووله، مێشكی مرۆڤێكی لێ دروستبكرێت. جا بیلموناسه‌به یه‌ك ملیار نۆ سفری هه‌یه.
20. هه‌ندێك جۆر مێرووله هه‌ن كه پێویستیان به نێرینه نیه. جۆری مایكۆسیپوروس سیمیتی، به‌ته‌واوه‌تی له‌مێینه پێك دێن. شاژنه‌كانیان ده‌توانن به‌بێ نێر، زیادبكه‌ن.
21. گه‌وره‌ترین مێرووله كه تائێستا دۆزراوه‌ته‌وه، جۆری تیتانۆمیرما جیگانتیومه كه مێرووله‌یه‌كی زه‌به‌لاحی باڵداره. درێژی ئه‌م جۆره 2.4 ئینج و تیره‌ی باڵه‌كانی، شه‌ش ئینج ده‌بێت. جا بیلموناسه یه‌ك ئینج یه‌كسانه به 2.54 سانتیمه‌تر.
22. كاتێك مێرووله توشی ژه‌هراویبوون ده‌بێت هه‌میشه به‌لای راستدا ده‌كه‌وێت.
23. مێرووله به‌هۆی بۆنه‌وه یه‌كتری ده‌ناسنه‌وه
24. مێرووله رقی له‌بۆدره‌ی منداڵه.
25. ترس له‌مێرووله پێی ده‌وترێت میرمیسۆفۆبیا.
26. تێكڕای سوڕی ژیانی مێرووله‌ی كاركه‌ر یه‌ك تا دوو ساڵه.
27. ئه‌گه‌ر مێرووله بچێته گوێی فیله‌وه، فیله‌كه ده‌مرێت.
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26