riklam

تاکڕەوی و جیاکاری

بیروڕا 07:39 PM - 2020-03-25
.

.

ئەم تاکڕەوی و جیاکارییەی سەرۆکی حکومەت، کوردستان بەرەو ھەڵدێر دەبات... 

ئەمڕۆ بە شانازییەوە بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەولێر لە نمایشێکی میدیایی دەڵێت کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ٢٥ ئۆتۆمۆبێلی فۆرچنەری مۆدێل ٢٠٢٠ی بە دیاری بۆ پۆلیسی ھەولێر دابینکردووە، کە لانی کەم دەکاتە سەروی ١ ملیۆن دۆلار. 

ھەر ھەفتەی ڕابردوو نزیکەی ٣ ملیار دیناریان تەرخاکرد بۆ پارێزگای دھۆک. ئەگەر قەیرانی داراییە، ئەو پارەیە لەکوێ دێت؟

ئەگەر قەیران نییە، بۆچی سەرۆکی حکومەت داوا لە سەرمایەداران دەکات ھاوکاری حکومەت بکەن؟

ئەی ئەگەر قەیران نییە، بۆچی مووچەی فەرمانبەران و ئاسایش و پێشمەرگە و ھاووڵاتییان دابین ناکرێت؟ 

ئێستا کاتی ئەوەیە وەزیری دارایی بەڕوونی قسەبکات و ڕوونکردنەوە بدات بە خەڵک و چیتر خەڵک بە ناوی قەیرانەوە چەواشە نەکرێت!

ئەم جۆرە لە حکومڕانییە جگەلە تۆخکردنەوەی دوو ئیدارەی و سەپاندنی عەقڵیەتی تاکڕەوی و خۆسەپێنی زیاتر تەفسیرێکی دیکە ھەڵناگرێت. 

ئەمە بێحورمەتیکردنە بە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێم و لەتکردنی کوردستانە بەسەر دووبەرەدا. 

ھەر کەسێکیش پشتیوانی لەو جۆرە کارانە بکەن بەشێکە لەو گەندەڵییە مەترسیدارەی کە لەھەرێمی کوردسران دەگوزەرێت. 

دەبێت وەزیری دارایی و مەسروور بارزانی بەزووی ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو بەھەدەردانە بدەن و بۆ خەڵکی کوردستان، و وەزیری پێشمەرگەش ڕوونی بکاتەوە کە  ھێنانی ھێز بۆ زینی وەرتێ بۆ! 

ئێستا ئیتر کاتی قسەکردنە و وتار بە وتار پەردە لەسەر ڕووی ڕاستەقینەی ھەندێک کەس ڕادەمالین کە دەیانەوێت بە ناوی چاکسازی و یەکڕیزییەوە ماڵێورانی بەسەر ئەم میللەتە و نەوەکانی داھاتوودا بێنن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket