riklam

دەرمانی سیل بۆ توشبووانی كۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

جیهان 07:23 PM - 2020-03-25
.

.

توێژەرانی چوار ووڵات لە خۆئامادەكردندان بۆ دەستپێكردنی كۆمەڵێك تاقیكردنەوەی ئیكلینیكی لەسەر ڤاكسینی نەهێشتنی نەخۆشی سیل بۆ رێگریكردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێك كە لە گۆڤاری (سایەنس ماگ)دا بڵاوبۆتەوە، ئەو ڤاكسینەی لە دژی نەخۆشی سیل بەكاردەهێنرێت ڕەنگە ببێتە هۆی بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری مرۆڤ و ڕووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتەوە و لەناوی ببات یاخود ڕەنگە نەهێڵێت مرۆڤەكان بۆ جاری دووەم توشی ببنەوە.

چاوەڕواندەكرێت سەرەتا ڤاكسینەكە بدرێن بە پەرستارو پزیشكەكان كە زیاتر مەترسی ئەوەیان لەسەرە توشی نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسەدان ببن لەگەڵ كەسە بە تەمەنەكاندا كە ڕێژەی هەرە زۆری تووشبوان و قوربانیەكان پێكدەهێنن.

لەم هەفتەیەدا تیمێكی پزیشكی لە هۆڵەندا دەست بە تاقیكردنەوەكان دەكات و نزیكەی هەزار كەس لە ئەندامانی تیمە پزیشكیەكانی هەشت نەخۆشخانەی ئەو وڵاتە ڤاكسینەكەیان لێدەدرێت كە بە (BCG) ناسراوە.

لە زۆربەی وڵاتەكانی جیهان ئەو ڤاكسینە لە منداڵانی تەمەن یەك ساڵ دەدرێت و بە ڕێژەی لە 60% ڕێگە لە سەرهەڵدانی نەخۆشیەكانی سییەكان دەگرێت.

بە شێوەیەكی گشتی ڤاكسینەكان دەبنە هۆی بەهێزبوونی كۆئەندامی بەرگری مرۆڤ لە بەرامبەر نەخۆشیەكان و ئەو ڤایرۆسانەی كە نەخۆشی جۆراوجۆر تووشی مرۆڤەكان دەكەن.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket