riklam

تەندروستی سلێمانی چارەسەرێكی نوێ بۆ توشبوانی كۆرۆنا بەكاردەهێنێت

کوردستان 06:28 PM - 2020-03-25
.

.

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەئێستادا پلازما بۆ چارەسەری توشبوانی كۆرۆنا بەكاردەهێنن.

سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك بڵاویكردەوە: هاوشێوەی وڵاتانی پێشكەوتوو، پلازمای چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ ئەو توشبوانەی باری تەندروستیان ناجێگیرە لە سلێمانی بەكاردەهێنین.

پێشتریش بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویكردبووە، ماوەی چەند هەفتەیەكە بە گفتوگۆو راگۆرینەوەی زانستی لەگەڵ كۆمەڵێك پزیشكی پسپۆڕ دەربارەی بەكارهێنانی پلازمای چاكبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك چارەسەر بۆ تووشبوان، پاش پەسەندكردنی لەلایەن دەزگای خواردن و دەرمانی ئەمریكی (FDA)، بۆیە بڕیارماندا لەمەودوا ئەم تەكنیكە بەكاربهێنین بۆ تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەوەشی وتبوو: ئەو تەكنیكە  (بۆ ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستیان ناجێگیر دەبێت) لە سلێمانی وەك هەوڵێك بۆ چارەسەری نەخۆشەكان، بە ئومێدی چارەسەر بۆ تووشبوان، هیوادارین ئەم تەكنیكە كلاسیكیە سوودی هەبێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket