riklam

تەندروستی عیراق 30 حاڵەتی نوێی كۆرۆنای راگەیاند

عیراق 05:07 PM - 2020-03-25
.

.

تەندروستی عیراق رایگەیاند لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 3 حاڵەتی نوێی كرۆكان لەعیراق بەهەرێمی كوردستانەوە تۆماركراوەو ژمارەیەك توشبووش چاكبونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق كە ئەمڕۆ 25ی ئاداری 2020 بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەپارێزگاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان 3 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە بەمشێوەیەی بوون (شەش حاڵەتی لەرەسافەی بەغدا، سێ حاڵەتی لەشاری پزیشكی بەغدا، حاڵەتێك لەبەسرە، دوو حاڵەت لەموسەنا، چوار حاڵەتی لەكەربەلا، حاڵەتێك لەكەركوك، حاڵەتێك لەدیوانیە) و لەهەرێمی كوردستانیش لە(سلێمانی شەش حاڵەت و لەهەولێریش دوو حاڵەت).

رونیشیكردوەتەوە: هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا لەكەركوك و بابل دوو كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی ژمارەی ئەو كەسانەشی تائێستا لەعیراق توشی كۆرۆنا بوون یان چاكبونەوەتەوە، دەڵێت: ژمارەی توشبووان لەعیراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە گەیشتوەتە 346 كەس و 89 حاڵەتی چاكبونەوە، كە بەتەنها لە 24 سەعاتی رابردوودا زۆترین حاڵەتی چاكبونەتەوە لەسلێمانی بووە كە پێنج توشبووە.

ئەوەشی راگەیاندوە: تائێستا لەعیراق و هەرێمی كوردستان 29 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket