riklam

رێنماییە نوێییەكانی تەندروستی جیهانی بۆ خۆپارێزی لەكۆرۆنا

جیهان 03:38 PM - 2020-03-25
.

.

بەپێی زانیارییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگوازرێتەوە لەرێگەی بەركەوتنی پرژەی كۆكە و پژمینی كەسی تووشبوو. 

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رێنوێنی دەدات مرۆڤەكان یەك مەتر لەدووری یەكتر بوەستن بۆ خۆپارێزی، چونكە دەكرێت مرۆڤەكان لەرێگەی دەست لێدان لەكەسی تووشبوو یاخود رویەكی تووشبوو بەو ڤایرۆسە تووشبن.

فەزیلە شایب وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند:چەند رێگایەكی خۆپارێزی هەیە كە یارمەتیدەرە بۆ رێگرتن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، ئەوانیش:

1- بەردەوام شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون كە لە 20 چركە كەمتر نەبێت یان پاككردنەوەی دەستەكان بەماددەی پاكژكەرەوە كە كهولی تێدا بێت.

2- پاككردنەوەی رووی كەلوپەلەكان بە بەردەوامی بەماددەی پاكژكەرەوە وەك مێزی چێشتخانە و مێزی نوسینگە و كاركردن و دەسكی دەرگا.

3- دووركەوتنەوە لەهاتوچۆكردن و چوونە دەرەوە لەماڵەوە ئەگەر كەسێك تا و كۆكەی هەبوو یاخود لەكاتی گەشتدا نەخۆش كەوتبێت و دەبێت لایەنی تەندروستی ئاگاداربكرێتەوە.

4- لەكاتی پژم و كۆكە دەست بەدەم و لووتەوە بگیرێت یاخود كلێنس بەكاربهێنرێت و دواتر كلێنسەكە بۆ سەبەتەی خۆڵی سەرداپۆشرا فڕێ بدرێت و دەست بشۆرێت.

5- دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ بەپێی تواناو گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزی وەك بەكارهێنانی دەمامك ودەستكێش.

6- باشترە ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو شەست ساڵەوەیە لەماڵەوە نەچنە دەرەوە تەنیا بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، بەتایبەت ئەوانەی كێشەی تەندروستی و نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

7- لەكاتێكدا مرۆڤ هەست بەتێكچوونی باری تەندروستی بكات پێویستە لەماڵەوە بمێنێتەوە و پەیوەندی بكات بە پزیشكەوە.

8- ئەگەر كەسێك نەخۆش بوو باشترە بەتەنیا خواردن بخوات و بەجیا لەخێزانەكەی بخەوێت و كەلوپەلی جیا بەكاربهێنێت.

9- ئەگەر كەسێك هەناسەی توند بوو پێویستە دەست بەجێ تەلەفون بۆ پزیشك بكات و چاودێری تەندروستی وەربگرێت.

10-هەستكردن لەم كاتانەدا بە نیگەرانی ئاساییە بەتایبەت ئەگەر كەسێك لەناو وڵاتێك یاخود كۆمەڵگادایە بژی كە پەتای تێدا بڵاوبووبێتەوە ، پێویستە بزانێت چی بكات بۆ پارێزگاری لەسەلامەتی خۆی لەشوێنی كارەكەی. 

PUKmedia راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket