riklam

نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە جیهاندا

جیهان 02:45 PM - 2020-03-25
.

.

لە نوێترین ئاماری بڵاوکراوە لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا توشبوانی گەیشتە 434 هەزار و 983 کەس و ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 19 هەزار و 607 کەسن.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆمیتەری جیهانی لە بڵاوکردنەوەی نوێترین ئاماردا رایگەیاند: لە جیهاندا و لە 195 وڵات 434 هەزار و 983 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 19 هەزار و 607 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، 303 هەزار و 506 کەس لەژێر چاودێریدان و 13 هەزار و 228 کەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕدان و 111 هەزار و 870 کەسیش چاک بونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی راگەیاندوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو لە چین کە شوێنی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەبوو 47 کەس توشبون و 4 کەس گیانیان لەدەستداوەو وڵاتی ئێرانیش 27 هەزارو 17 توشبوی هەیە و 2 هەزار و 77 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و لە ئیتاڵیاش کەلەئێستادا بە پلەی دووەم دێت بۆ توشبون بەو ڤایرۆسە 69 هەزار و 176 توشبوی هەیە و 6 هەزار و 820 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە عیراقیش 316 کەس توشی ڤایرۆسەکە بون و 27 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket